ڕێورەسمێکى تایبەت بە ناساندنى کتێبى “مەجمەعی فەتوای کوردی” سازکرا

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.1.20، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.عبدالله مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژمارەیەکى دیکە لە یاسا ناس و زانایان و مامۆستایانى ئاینى، لە هۆڵى مەکتەبى تەنفیزى یەکێتی زانایان، بۆ یەکەم جار لەمێژووی کوردو زانایانی ئاینی ڕێو رەسمێکى تایبەت بە ناساندن و بڵاوکردنەوەى کتێبى “مەجمەعی فەتوای کوردی” کە سەرجەم (فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان)ە سازکرا.

جێگەى باسە، “مەجمەعی فەتوای کوردی” پێکهاتووە لە دوو بەرگ بە قەبارەی 900 لاپەڕە و سەرجەم فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوای لە ساڵانی 2010 تا 2024ى یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستانى لە خۆ گرتووە و لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر حەسەن شێخ خالید موفتی و دکتۆر حەسەن محمد پشدەری و دکتۆر عبدالله ئەحمەد شێرکاوەیی)ەوە کۆکراوەتەوە و پێداچوونەوەی بۆ کراوە و بەچاپگەیەنراوە و یەکێکە لەو کار و بەرهەمە گرنگانەی یەکێتی زانایان کاری لەسەر کردووە.