دەستنیشان کردنی هاوڕێی باش

بەكر كەریم حەسەن
(ئۆلیڤەر هۆڵمز) پزیشك و نووسەری ئەمریكی دەڵێ “هاوڕێیەتی شاخێكی بەرزە تەنها وەفادارەكان دەتوانن بەو شاخەدا سەركەون”.
شكی تێدانییە هاوڕێیەتی بریتییە لە پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی نێوان دوو كەس یان زیاتر كە متمانە و رێز و خۆشەویستی و هاوكاری بەردەوام كۆیان دەستنیشان کردنی هاوڕێی باش
(ئۆلیڤەر هۆڵمز) پزیشك و نووسەری ئەمریكی دەڵێ “هاوڕێیەتی شاخێكی بەرزە تەنها وەفادارەكان دەتوانن بەو شاخەدا سەركەون”.
شكی تێدانییە هاوڕێیەتی بریتییە لە پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی نێوان دوو كەس یان زیاتر كە متمانە و رێز و خۆشەویستی و هاوكاری بەردەوام كۆیان دەكاتەوە. بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە بەرژەوەندییەكی لا بەلا و كاتی لە نێوانیاندا هەبێت. ئەوەی تر دەبێتە هاوڕێیەتی كار و بەرژەوەندی و نیوەی ڕێگا.
هاوڕێ ڕاستەقینە هاوڕێ نیوەی ڕێگا و بەرژەوەندی و سوودو قازانج نییە، بەڵكوو هاوڕێیەتی و ویژدانی و ڕاستی و دروستە خۆی بە بەرپرسیاریەتی دەزانی لە هەموو كەموكوڕی و هەڵەی هاوڕێیەكەی و هەوڵدەدات چاكیان بكات و بەردەوام یارمەتی هاوڕێیەكەی دەدات لە هەموو گرفت و تەنگژەیەك لەگەڵی دەوەستێ‌ و دەستی یارمەتی بۆ درێژدەكات و پشتی پێ دەبەستێ‌ متمانەی تەواوی پێ دەكات و نهێنیەكانی دەپارێزێ و نایدركێنێ‌ و، نهێنییەكانی هاوڕێیەكەی لای پیرۆزە و وەكوو هی خۆی بە پارێزراوی دەمێنێتەوە لای خۆی، بەردەوام لە پەیوەندی دادەبن و لەگەڵی دەبێت لە هەر گیر و گرفت و كێشەیەك كە ڕووبدات لە بڕیاردان پاڵپشتی دەكات و لەكەم و كوڕی هەڵە لێبوردە دەبێت لەگەڵی و چاوپۆشی لە كەمتەرخەمییەكانی دەكات و فێری دەكات بڕیار و كار و كردار و گوفتاری دروست و ڕاست و پێویست چۆنە و لە چ كاتێك دەبێت ئەنجام بدرێت.
هاوڕێ ڕاستەقینە هەرگیز ناهێلێ قسەی لەسەر ئەو گوێ بیست ببێ، بەڵكوو لە خۆی ببیستێ‌، چونكە خەڵك هەر جۆرە قسە و باس كردنێك بە جۆرەها ئاواز و باڵۆرە دەستنیشان کردنی هاوڕێی باش
(ئۆلیڤەر هۆڵمز) پزیشك و نووسەری ئەمریكی دەڵێ “هاوڕێیەتی شاخێكی بەرزە تەنها وەفادارەكان دەتوانن بەو شاخەدا سەركەون”.
شكی تێدانییە هاوڕێیەتی بریتییە لە پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی نێوان دوو كەس یان زیاتر كە متمانە و رێز و خۆشەویستی و هاوكاری بەردەوام كۆیان دەكاتەوە. بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە بەرژەوەندییەكی لا بەلا و كاتی لە نێوانیاندا هەبێت. ئەوەی تر دەبێتە هاوڕێیەتی كار و بەرژەوەندی و نیوەی ڕێگا.
هاوڕێ ڕاستەقینە هاوڕێ نیوەی ڕێگا و بەرژەوەندی و سوودو قازانج نییە، بەڵكوو هاوڕێیەتی و ویژدانی و ڕاستی و دروستە خۆی بە بەرپرسیاریەتی دەزانی لە هەموو كەموكوڕی و هەڵەی هاوڕێیەكەی و هەوڵدەدات چاكیان بكات و بەردەوام یارمەتی هاوڕێیەكەی دەدات لە هەموو گرفت و تەنگژەیەك لەگەڵی دەوەستێ‌ و دەستی یارمەتی بۆ درێژدەكات و پشتی پێ دەبەستێ‌ متمانەی تەواوی پێ دەكات و نهێنیەكانی دەپارێزێ و نایدركێنێ‌ و، نهێنییەكانی هاوڕێیەكەی لای پیرۆزە و وەكوو هی خۆی بە پارێزراوی دەمێنێتەوە لای خۆی، بەردەوام لە پەیوەندی دادەبن و لەگەڵی دەبێت لە هەر گیر و گرفت و كێشەیەك كە ڕووبدات لە بڕیاردان پاڵپشتی دەكات و لەكەم و كوڕی هەڵە لێبوردە دەبێت لەگەڵی و چاوپۆشی لە كەمتەرخەمییەكانی دەكات و فێری دەكات بڕیار و كار و كردار و گوفتاری دروست و ڕاست و پێویست چۆنە و لە چ كاتێك دەبێت ئەنجام بدرێت.
هاوڕێ ڕاستەقینە هەرگیز ناهێلێ قسەی لەسەر ئەو گوێ بیست ببێ، بەڵكوو لە خۆی ببیستێ‌، چوونكە خەڵك هەر جۆرە قسە و باس كردنێك بە جۆرەها ئاواز و باڵۆرە دەڵێنەوە. بۆیە گرنگە پارێزگاری لە پاڕاستنی هاوڕێی تەواو و ڕاستەقینە بكەین.
دەگێڕنەوە دوو هاوڕێ بەیەكەوە گەشتیان كرد لە شارێك بۆ شارێكی تر بۆ ئەنجامدانی چەند كارێك لە درەنگانی شەو گەیشتنە میوانخانەی شارەكە و هەردووكیان هیلاك و شەكەتی گەشتكردنەكە بوون و یەكسەر خەوتن. بەیانییەكەی زوو لە خەو هەستان و یەكێكیان سەد دیناری لێ وون بوو بۆ ئەوكات بڕێك پارە بوو لە هاوڕێیەكی پرسی ئەو سەد دینارەی منت نەدیتیە كە لە گیرفانم بوو. هاوڕێیەكەی وەڵامی دایەوە بەڵێ.
شەو لە خەو هەستام چووم هەندێك پێداویستی خۆمم پێ جێبەجێ كرد هاوڕێیەكەی گوتی گەردنت ئازا بێت بەیەكەوە چوونەوە دەرەوە و كاری مەبەستیان كە بۆی هاتبوون ئەنجامیان دا و گەڕانەوە میوانخانەكە و كرێكاری پاككەرەوە بەرەو ڕوویان هاتوو پێیانگوت كاتێك ژوورەكەتانم پاك دەكردەوە ئەو سەد دینارەم دۆزییەوە لە ژێر سەرینەكەتان. هاوڕێ خاوەن پارەكە بە سەرسورمانەوە سەیری هاوڕێیەكەی تری كرد و پێیگوت ئەی تۆ نەگوت من پارەكەم بردوە كارم پێ جێبەجێ كردوە. هاوڕێیەكەی گوتی لە ئێمە زیاتر كەسی تر لەم ژوورە نەبووە، ئەگەر بمگوتبوایە من نەم بینیوە تۆش لێت ونبووە ئەوا شەیتان دەهاتنە نێوانمان و گومان دروست دەبوو. بۆیە بە باشترم زانی لە گیرفانی خۆم ببژێرم و سەد دینار زەرەر بكەم باشترە نەوەك برایەتی و هاوڕێیەتیمان زەرەر بكەین لە پێناو پارەدا، بۆیە هاوڕێیەكانتان هەڵبژێرن بە ووردی و چاودێری چڕ، چونكە هاوڕێ پارێزەر و داپۆشەر و ئامۆژگاری كار و هاندەر و بەرگریكار و پاڵپشتی بەردەوامە و هاوڕێ ڕاستەقینە تیری ژیان لەگەڵت بەش دەكات و لە سینگی خۆی دەدات و دەستی تۆ دەگرێت و هەرگیز پشتت تێ ناكات، خەم و ئیش و ئازارەكانت لەگەڵ بەش دەكات لە هەموو قۆناغەكانی ژیان، بۆیە بە بایەخەوە وشیار بەوە هاوڕێ هەڵبژێرە و دەستنیشان بكە و هەر هاوڕێیە لە هەموو چاكە و خراپەی هاورێیەكەی بەرپرسیارە.

ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕیی پەروەردەییە