لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی پچڕ پچڕی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراق دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە ئێوارە هەینی و شەممەوە شەپۆلە فراوانتر بێت، ئەمەش دەبێتە یەکەمین شەپۆلە بارانی وەرزی زستانی ئەم ساڵ.
بە گویرەی پێشبینییەکانی دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، لە پێنچشەممەوە 26ی کانوونی یەکەمی 2024، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان تاوە بارانێک ناو بەناو لەگەڵ هەورە بروسکە دەست پێدەکات، کە ڕێژەی بارینەکە لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە زیاترە بەراورد بە شارەکانی کەرکووک و دیالە.
هەروا ئاماژەیداوە، لەم شەپۆلەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە، پێشبینی کەمترین ژێرەی باران لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەکرێت، بەڵام لە ئێوارەی هەینییەوە تاوەکوو ڕۆژی دواتری شەپۆلە دەگاتە ترۆپک لە هەندێک ناوچە دەبێتە لێزمە باران و ئێوارەی شەممە شەپۆلەکە کۆتایی پێدێت.
وەرزی زستانی ئەم ساڵ چوار ڕۆژە لە 21ی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و لە وەرزی پاییزدا کەمترین باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باریوە.