هاوتا وشیار ئەسوەد
گۆرانیبێژ “تەمەن سەید ئەحمەد ڕواندزی” وەک هەمیشە بێ بەرهەم نییە و بۆ ئەمجارە و ساڵی تازە نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو دەکاتەوە بە ناوی “زەمەن”.
تایبەت بە هەولێری ڕاگەیاند: گۆرانیی “زەمەن” نوێترین بەرهەمی من دەبێت لە ساڵی 2025 کە ئاواز و تێکستی گۆرانییەکە هی خۆمن، لە وڵاتی تورکیا کاری میوزیک لەلایەن ڕێناس کورداکس کراوە، تێکستی ئەم گۆرانییە پەیامێکی زۆر تایبەت و جوانی هەیە، دڵنیام بۆ گوێگرانم دەگاتە دڵیان و بەدڵی ئەوان دەبێت هەروەکو تەواوی بەرهەمەکانی ترم.
پتری گوت: دوای ماندووبونێکی زۆر توانیمان بە باشترین کوالێتی کاری کلیپەکە لە کوردستان تەواو بکەین، دەرهێنەری کلیپەکەش “ئەحمەد ڕەمەزان” کاری بۆ کردووە، هەروەها بیرۆکەی کلیپەکە هونەرمەند “هەرێم محەمەد” بووە، سوپاسی تایبەتم بۆ تەواوی ئەو کەسانە هەیە کە بەم کارەوە ماندوو بوونە.
گوتیشی: تەواوی کارەکانی “زەمەن” تەواو بووە و تەنها ئەوە ماوە بڵاوی بکەینەوە، لێرەوە ئەوەتان پێ دەڵێم جگە لەم بەرهەمە چەندین کاری دیکەم لە ساڵی نوێ ئامادەیە و دەکەوێتە بەرگوێی هەواداران.