بێش قسەكردن بەدوای وەڵامێكی باش بكەڕێ..!

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكی*
نووسەرو بیرمەندی میسری “نەجیب مەحفوز” دەڵێت: (هەیە قسە دەكات قسەكانی هیج ناڵێن، هەیشە بێدەنڤەو بێدەنكیەكەی هەموو شت دەڵێت).
هەموومان قسە دەكەین، دەزانین قسە بكەین وەلێ بارتەقاو سەنكی ئەو قسانە نازانین جەندە كەدەمانەوێ هەلیبكرین و وەكوو خشت ئاسا لەشوێنی خۆی دانێین.
قسە شتێكە بەبێ ماندووبوون هەستی پێدەكەین و نایبینین تا لە دەرجوونیدا كاتێ زانیمان قسەیەكی خرابە ئەوە بەئاسانی بیكرین و رێی بێ نەدەین بكاتە بەر كووێی كەسی بەرامبەر.
هەروەها كاتێك دەڵێین ئەو قسەیە بجووكە یا كەورەیە دەبێ وریا كێشی قسەكەبین و لەسادەیی و بجووكی قسەكە تێنەكەوین كە ئاكامان لە كاریكەرییە كەورەكانی دواتری نەبێت.
زۆر جار لەو قسانەی دەیكەین و قسەكانمان بەكرنك نازانین كەچی قسەكان هێندە كارەساتبارن، رووداو و كارەساتی كەورە بەدوای خۆیاندا دێنن، ئەوەتا چەند دڵۆپە ئاوێك بۆ ئێمە چەند بێ بایەخەو هەر هەستی پێ ناكەین كەچی ئەو چەند دڵۆپە ئاوە كاتێ دەچێتە ماڵی مێروولەیەك وەكو هەڵسانی لافاوێكە ماڵەكەی لێ وێران دەكات كە ئەگەر بەفریای خۆی نەكەوێ خۆیشی دەخنكێنێ.
گومان لەوەدا نییە لەتەك قسەكردن هەندێ جار قسەنەكردن زۆرترین قسەكردنە، كە قسەت كرد نەختێ بوەستە بۆ ئەوەی وەڵامێكی باش و چاكترت دەست بكەوێ.
قسەكردن ئەتەكێت و هونەری خۆی هەیە، قسەی هەندێ مرۆڤ وەكوو بەرد وایە هەڵیبگرێ پشتی دەشكێنێ، بیخاتە ژێر پێی، بەرزی دەكاتەوە.
ئەو قسەیە گەلێ مانادارە كە دەوترێ: یەك دەنكە شقارتە هازاران دۆنم داری نێو دارستانێكی گەورە دەسوتێنێ، بۆیە دەبێ ئاگاداری وشە بچووكەكانمان بین، بەقسەیەكی بچووك دڵی گەورە نەشكێنین كە ئەگەر قسەی خەڵك ئاگر بوو، با ئێمە نەبینە داری وشك بۆیان، چوونكە قسەی رەق وەك تیر وایە لەكەوان دەرچوو ناگەڕێتەوە، كە دڵێكی زامدار كرد وابەئاسانی زامەكەی سارێژ نابێ بۆیە زۆر جار قسەی مرۆڤەكان زۆر لەبەرد رقترن، بەپێچەوانەوە قسەی خۆش دەكرێ بكرێتە كلیل بۆ ئەوەی دەمی ناشیرینی هەندێ كەسی پێ دابخەین و هەندێ دڵی جوانی پێ بكەینەوە.
ئەگەر قسەت بۆ كەسێ كردو هەستت كرد بیری لای تۆ نیە یا تۆی پشتگوێ خستوە، پشتی تێكەو ئەو شوێنە بەجێ بێڵە، بەراستی زۆر سەختە قسە بۆ كەسێ بكەیت و لێت تێنەگات، لەوەیش سەختتر ئەوەیە راستی پێ بڵێیت و بروات پێ نەكات.
ئەوانەی قسەی باش نازانن هەمیشە لەسەنگەردان تا هەست و ناخی بەرامبەر بریندار بكەن، قسەی ئەو مرۆڤانە سەرەتای هەیەو كۆتاییان نیە، خراپەیان هەیەو باشییان نیە، ئەوەندەی بیر بۆ رووخان و لەناوبردن دەكەنەوە، نیو هێندە بیر لە بنیاتنان و دروستكردنی مرۆڤ ناكەنەوە، بەواتایەكی دیكە ئەوانەی كار ناكەن زۆر قسە دەكەن، ئەوانەی ناتوانن تەلار بنیات بنێن هەولی روخاندنی دەدەن.
زانایەك دەفەرموێ: ئەگەر بەرزی بروانامەكەت لەئاستی هەورەكان بوو كە شێوازی قسەكردنت جوان نەبوو نەخوێندەواریت.
لەكۆتاییدا: بۆ ئەوەی ئاسودەبی رێز لەخەڵك بگرەو گوێیان بۆ شلكە، بەلام كاریگەری قسەی خەڵك لەسەرژیانت كەم بكەوە، گوێیش بەباس و خواس و قسەلۆكی ئەوانە مەدە لەشتێ نیانەو تۆ هەتە یا ناتوانن وەك تۆبن، كەس هەناسەی كەس هەڵنامژێ ئەوەی تۆی پشتگوێ خستی تۆیش پشتگوێی بخە، ئەوەی لەبیری كردی تۆیش لەبیری بكە. چونكە هەموومان وە یەك بیر ناكەینەوە كەواتە هەوڵدە قسەی دڵی خۆت بۆ هەموو كەس مەكە، چوونكە كەسانێ هەن ناخیان ژەهرە، زمانیان شەكرە، بەخۆشیت حەسوودن، بەناخۆشیت دڵخۆشن، ئەوەش بزانە مەرج نیە ئەوەی قسەی جوانی كرد كەسێكی باشبێ وەك چۆن رووخساری هەندێ كەس جوانە بەلام لەناخەوە دڵ پیس و بۆگەنن، پەنجەی دەست وەك یەك نیە، مرۆڤە باشەكان هی ئەوەن هەموو نهێنی خۆتیان بۆ باس بكەیت و پشتیان پێ ببەستی.
*سەرپەرشتیاری پەروەردەیی/ قەزای تەقتەق