ئاری ئاغۆک*
( قۆناغی بنەڕەتی- بازنەی یەکەم – پۆلی یەکەم )
بەشی دووەم و كۆتایی
* ئۆپەرێتی سێو
ئۆپەرێتی سێو، لەنوسینی کاروان عەلی، لەلاپەڕە ٤٣ ی ئەم نامیلکەیە بڵاوبۆتەوە، کە ئۆپەرێت و خۆناساندنی ٣ سێوی ڕەنگ زەرد، سەوز، سور کە هەریەکەیان باس لە سودە تەندوستی و پڕ ڤیتامینەکەی دەکات، کە هەر ڕەنگەو سوودێکی گرنگ و پڕ بایەخی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، لەگەڵ ئەوەش دا خوای گەورە میوەی سێوی لەزەوی و خاک و ئاو و هەواو ژینگەیەکی لەبار بە مرۆڤ بەخشیوە بۆ ئەوەی سوودی تەندروستییان لی وەربگرن، بۆیە رەنگ و جوانی سێو بەشێکە لەژینگەو ژیان و تەندروستی گشتی بۆ هەمووان، لە ٨ دێر هۆنراوەی ئۆپەرێت دا ٦ دێر گوزارشت لە ژینگەو تەندروستی دەکات، بێگومان ئەمەش دەبێتە هاندانێکی زیاتر بۆ قوتابی کە زیاتر حەزی بچێتە ئەم میوە پڕ ڤیتامین و بەسوودە تەندرووستیە جەستەیی و ژینگەییە، لێرەدا ئەو دێرانەی گوزارشت لە ژینگەو تەندروستی دەکەن دەیخەینەڕوو:
ئێمە دژی نەخۆشین…بۆ ئێوە زۆر پەرۆشین
بۆ تەندروستی لەشتان….بمانخۆن نۆشی گیانتان
سێوم پڕ ڤیتامینم….زۆر بەتام و شیرینم
ڕیشاڵ و ئاوی زۆرم….پێکهاتەی جۆراوجۆرم
زۆر بەسوودم بۆ جەستە….خواردنم زۆر پێویستە
ڤیتامین ئەی بی سی….تێمانە گەر دەپرسی
*هۆنراوەی سپێدەباش
لەلاپەڕە ٤٦ هۆنراوەیەک بڵاوبۆتەوە بەناونیشانی (سێدە باش) لەنووسینی بڵند محمد، ئەم هۆنراوەیە باس لە سپێدەی نوێ و ڕۆژی نوێ دەکات، لە ژینگەیەکی نوێ و پاک و بێگەردەوە سڵاوی ژینگە و ژیاندۆستی ئاڕاستەی منداڵان دەکات، لەڕێگەی کەرستەی شیعریەوە پەیامە ژینگەییەکە دەخاتەڕوو کە لە ٨ دێر پێکهاتووە، ٤ دێر گوزارشت لە سرووشت و جوانی و تیشکی خۆر و ژیان و دەکات، دێرە ژینگەییەکان بەم شێوە خراوەتەروو:
رۆژێ رۆژێ دەرکەڤە…روناهیێ ب دەڤە
رۆژ دەرکەت رۆژ دەرکەت….چیجکا گوتی سپێدەباش
ل بەر تاڤا گەرم و خۆش….چالاک دبن بیرە هۆش
رۆژ هاتە ڤی ئاقاری….سپێدەیە دەمێ کاری
*دروستکردنی وێنەی بەچکە مراوی هەنگاو بەهەنگاو
دروستکردنی وێنە لەلایەن منداڵەوە، هۆکارێکە بۆ متمانە بەخۆبوون و فراوانبوونی خەیاڵ و بەهرەی هونەریی، هەر وێنەیەک لەلایەن قوتابی یەوە دروست دەکرێت، پرسیار لای دروست دەبێت، بۆیە دروست بوونی وێنەی سرووشت و ژینگەی دەورووبەر کاریگەری دەبێت بۆ ناسینەوەی.
هەروەک لەلاپەوە ٤٨ بەناونیشانی دروستکردنی وێنەی بەچکە مراوی هەنگاو بەهەنگاو لەڕێگەی ٦ هەنگاوەوە یەکێک لە جوانیەکانی سرووشت دەسنیشان کراوە ئەویش بەچکە مراوی یە، ئەمەش یەکێکە لە بایەخدانە ژینگەییەکانی نێو ئەم نامیلکەیە.
*هۆنراوەی ئێمە نەوەی دەستپاکین
ئێمە نەوەی دەستپاکین، ناونیشانی هۆنراوەیەکی ژینگەییە، لەنوسینی (ئاواز ئەحمەد دزەیی ) لەلاپەڕە ٥٢ بڵاوبۆتەوە، لەڕێگەی هۆنراوەیەکی ١٢ دێری بابەتی دەستپاکی و ژینگەی خاوێن و جوانی خاک و نیشتیمان بۆ قوتابی کردۆتە پەیامی دەستپاکی، لەچەند دێرێکی تایبەت بەپاک و خاوێنی و ژینگە پارێزی دەڵێت:
ئێمە نەوەی دەستپاکین….بەرەوشت و دڵ پاکین
بۆ خاوێنی ژینگەمان….هەوڵدەدەین بەدڵ و گیان….هتد
*دروستکردنی وێنەی بەچکە نەهەنگ هەنگاو بەهەنگاو
وەک چۆن لە ڕێگەی وێنەی دروستکردنی بەچکە مراوی هەناگاو بەهەنگاو باسمان لەگرنگی ئەم بابەتەکرد، لەلاپەڕە٥٦هەمان بابەت ئەمجارەیان وێنەی نەهەنگە کە ئەویش یەکێکە لە دیاریە جوانەکانی دەریا، کە دەریاش بەشێکی گرنگ و پانتاییەکی فراوانی ژینگەو سروستە، بۆ قوتابی خراوەتە ڕوو.
*شانۆیی هەورو خۆر
بێگومان هونەری شانۆ، پەیامێکی گرنگی ژینگەو ژیانە بۆ دەورووبەرو کۆمەڵگە، چونکە لەڕێگەی شانۆوە دەتوانین بە ئاسانترین شێوەەو خێراترین پەیام جولەو ئامانج بگەیەنرێتە چاو و عەقلی بینەر، لێرەدا نامەوێ باس لەهونەری شانۆ بکەم بەڵکو ئاماژەدانمان دەخەینە دیوێکی دیکەو مەبەستە ژینگەییەکە، بۆیە بەتێکهەڵکێشکردنی شانۆ و ژینگە دەتوانین جوانترین پەیامی هزری بۆ قوتابی جێبهێڵین، شانۆیی (هەوروخۆر )لەنووسینی ( ژیار ئیسماعیل ) لەلاپەڕە ٦٠ تاوەکو ٦٣ واتە ٤ لاپەڕە تەرخانکراوە بۆ ئەم شانۆنامە ژینگەییە، چەمکی گرنگی سەرەکی ژینگەو سروشت کە هەورو خۆرە، بەگفتووگۆی نێوان ( ئاری و باوکی، ئاری و هەورو خۆر ) پەیامێکی گرنگی زانستی ژینگەیی دەگەیەنێتە خەیاڵ و بیرکردنەوەی قوتابی، بۆیە تەواوی ئەم بەرهەمەش بەشێوەیەکی گشتی خۆی لەفۆرمی ژینگەیی دەدۆزێتەوە.
*قوتابی خۆشەویست لایەکی تری شوتیەکە بەڕەنگ تەواوی بکە
• لە لاپەڕە ٦٤ بە میوەیەکی سرووشت و ژینگە ئەویش ( شوتی )ە، کە بەڕەنگکردنی لایەکی و تەواوکردنی وێنەی شوتیەکە، ئەو پەیامە دەگەیەنێتە بیرو دیگای قوتابی کە میوەکان بەشێکی گرنگی ژینگەو سرووشت و خاکن.
*کورتە شانۆیی بوکە بەفرینە
دوا بابەتی نامیلکەی پەروەردەی هونەری بۆ قوتابی بازنەی یەکەم، پۆلی یەکەم، جگە لە بابەتە هونەریەکە، ناوەڕۆکی بابەتەکە خۆی لەفۆرمێکی تەواو ژینگەیی دەدۆزێتەوە بەناونیشانی کورتە شانۆیی (بوکە بەفرینە) چیرۆکی ( پەیام ئیبراهیم ) داڕشتنەوەی ( مۆفەق عارف لهۆنی ) لەلاپەڕە ٦٨تا ٧١ .
لەم شانۆییەدا لەڕێگەی شانۆوە، لەژینگەی قوتابخانە، لەوەرزی زستان، لە سەرماوەرزو بەفرانبار، دار سنەوبەرەکان بەفریان پێوەیە، قوتابی بە جلوبەرگی زستانەو دەستکێشەوە بەهاوکاری مامۆستای قوتابخانە بەکۆکردنەوەی بەفر و بەداتەکاندنی گەڵای دار سنەوبەر، هێدی هێدی بوکە بەفرینە دروست دەکەن،
ئەم وێنە شانۆییە هەم لەوەرز، هەم لە ژینگەت جوگرافی، هەم لە کەرستەی بابەت، تەواوی لایەنەکان خۆیان لە ژینگە دەدۆزنەوە.
نامیلکەی پەروەردەی هونەری، قۆناغی بنەڕەتی، بۆلی یەکەم
سەرپەرشتیی زانستیی چاپ – میوزیک.
هۆشیار عەبدولواحید مەرجان – شێرزاد اکرم حیدەری.
سەرپەرشتیی زانستیی چاپ – شێوەکاری.
رەوەند سعید سابر – محمد سدیق نامق.
سەرپەرشتیی زانستیی چاپ – شانۆ.
ژیار اسماعیل حوێز – کاروان علی محمد.
سەرپەرشتیی دەروونناسی : یوسف عوسمان حمد.
زمانەوانی : هێمن کاکە حسین محمد.
نەخشەسازی بەرگ و ناوەڕۆک و سەرپەرشتیی هونەریی چاپ:
رەوەند سعید سابر.
نیگارەکانی بەرگ وناوەڕۆک : ئاریان عبدالخالق سەرسام.
نوسینی سیناریۆو دیالۆگ بۆ ناساندنی ئامێرەکانی میوزیک:
کامەران حاجی ئەلیاس.
گوتنەوەی وانەی دەنگی ناسینەوەی ئامێرەکانی میوزیک:
ئاڤان عوسمان عومەر – ئەزوەر ئیبراهیم مناف.
کاری کاریۆکی و مۆنتاژی گۆرانیەکان: هێڤار هۆشیار مرجان.
بەنۆتەکردنی گۆرانیەکان: بەڵێن عبدالهادی سابر.
سەرپەرشتی تەکنیکی : نهلە ملا ئاغا.
هێمای دیجیتاڵی :ئارینی کوردی.
* بەرپرسی ژینگەو تەندروستی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر.