ئەرسەلان حەسەن
شەوی یەڵدا جەژنێکی کۆنە و پەیوەندی مرۆڤ بەسروشتەوە، هێمای یەکگرتن، ڕووناکی و ئومێدە. ئەم بۆنەیە کۆنە ساڵانە لەدرێژترین شەوی ساڵدایە، پێگەی تایبەتی لەمێژوو و کولتووری وڵاتانداو ڕیشەی لەبیروباوەڕی کۆمەڵانی خەڵک لە مێژوو، وەرز و سەرکەوتنی ڕووناکی بەسەر تاریکی، کاریگەری بەسەر زۆربەی شارستانییەکانی دنیادا هەبووە.
مانای تیۆری وشەی یەڵدا و ڕەگوڕیشەی کۆنی
وشەی “یەڵدا” لەزمانی سریانی وەرگیراوە و بەمانای “بوون” یان “هاتنەدنیا”وەیە. ئەم وشەیە ئاماژە بەبوونی خۆری نوێ لەدرێژترین شەوی ساڵدا دەکات. زمانی سریانی لەسەردەمی ئەشکانی و ساسانییەلان کاریگەری بەسەر کلتوور وبۆنەکانی ئەم سەردەمەدا زۆر بووە. ئاهەنگی شەوی یەڵدا بۆ سەردەمی پێش ئیسلام و زەردەشت دەگەڕێتەوە. ئاوێستا شەوی یەڵدا بە پیرۆز دەناسێنێت کە تێیدا هێزی ئەهریمەن ڕووناکی بەسەر هێزی (تاریکی)دا زاڵدەبێت. زەردەشتییەکان ئەم شەوە بەنوێژ کردن بۆ خۆر و ڕووناکی ئاهەنگییان گێڕاوە و بەهێمای ئومێد و ژیانیان زانیوە.
پێگەی شەوی یەڵدا لە کلتووردا
لە شەوی یەڵدا خێزانەکان پێکەوە کۆدەبنەوە، لەکلتووردا پێگەی تایبەتی هەیە. ئەم شەوە دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی خێزانەکان، چیرۆکبێژی، خوێندنەوەی هۆنراوە و چێژوەرگرتن لەخواردنی شووتی وەک هێمایەک بۆ گەرما و هاوین، کە لەناوەڕاستی خوانچەدا و هەنار بەدنکە سوورەکانی، هێمای دڵخۆشی و هاتنەدنیاوەیە. ئەم شەوە گرنگی ئومێد، هاوپێوەندی و گەرمای مرۆیی لەبەرامبەر سەختی و ئاڵنگارییەکانی ژیان بیردێنێتەوە. خێرایی ژیان و تەکنەلۆژیا لەدنیای ئەمڕۆدا، زۆربەی پەیوەندییە مرۆییەکانی خستوەتە ژێرکاریگەرییەوە، یەڵدا بەهای نەریتی و کلتوورییمان بیردێنێتەوە.
شەوی چلەی زستان
شەوی یەڵدا، شەوی چلەشی پێدەوترێت. چلە واتا چل ڕۆژ لە زستان کە بۆ دووبەشی چلەی گەورەو چلەی گچکە دابەش دەبێت. چلەی گەورە لە ١ی مانگی کانونی یەکەم تا ١٠ی بەهمەن، ٤٠ ڕۆژ، چلەی گچکەش بۆ ٢٠ ڕۆژ لە ١١ی بەهمەنەوە تا کۆتایی مانگی بەهمەن. چلەی گەورە و چلەی گچکە لە هەشت ڕۆژدا بە (چوار چوار) ناسراوون. دواڕۆژی چلەی گەورە ناوی ئاهەنگی سەدە. بەمانای سەد شەو و ڕۆژی بۆ نەورۆز ماوە. ئەم دەستەواژانە تێگەیشتنی قووڵ لەسووڕەکانی سروشت نیشاندەدەن.
پەیوەندی یەڵدا بەسروشت و پێکهاتە گەردوونییەکان
یەڵدا ڕەنگدانەوەی پەیوەندی قووڵی مرۆڤ بەسروشت و خولانەوەی گەردوونییە. درێژترین شەوی ساڵ هێمای بەرکەوتەی تاریکی و ڕووناکی، مردن و دووبارە بووژانەوەی سروشتە. ئەم پەیوەندییە پەیوەستە بەخولانەوەی خۆر و کاریگەری گەردوون بەسەر ژیانی مرۆڤەکانەوە لەزۆربەی کلتوورو ئەفسانەکانی جیهان.
پەیوەندی یەڵدا بەئەفسانە و ئەدەبەوە
یەڵدا لەئەفسانەکاندا هێمای سەرکەوتنی ڕووناکی بەسەر تاریکییە. ئەم چەمکە لەچیرۆکەکانی هاتنە دنیای میترا، خوای خۆر لە پەرستنی میهرادا بەرجەستە بووە. یەڵدا لەئەدەبیشدا وەک میتافۆرێک بۆ شەوانی درێژی کۆچ و چاوەڕوانی پەیوەندی خۆشەویستی بەکاردەهێنرێت. زۆربەی شاعیرەکان سوودییان لەم هێمایە وەرگرتووە.
یەڵدا لەمێژوونووسی ڕۆمای کۆن
شەوی یەڵدا لەکۆن و لە ساڵنامەی کشتوکاڵی و ئایینیدا، بەخاڵێکی گرنگ زانراوە. هاوکات لەڕۆمای کۆنیش ئاهەنگی “ڕۆژی هاتنەدنیاوەی خۆری نەبەزیوو” هاوکات سازدەدرێت. ئەم شەوە بەئاهەنگ گێڕان بۆ بەهێزی خۆر و گەڕانەوەی ڕووناکی بۆ ژیان ناسراوە.
پەیوەندی شەوی یەڵدا و ئەفسانەی ڕۆمای
ئاهەنگی “ڕۆژی هاتنەدنیاوەی خۆری نەبەزیوو” لەڕۆمای کۆن، هاوکاتی شەوی یەڵدایە. کاریگەری بەرامبەری کلتووری نێوان شارستانییەکان دەردەخا. لەم ئاهەنگەدا، ڕۆمەکان دووبارە هاتنەدنیاوەی خۆر بەرزدەنرخێنن کە هاوشێوەی سەرکەوتنی ڕووناکی بەسەر تاریکیدایە.
پەیوەندی شەوی یەڵدا و مەسیحییەت و کڵێسا
لەگەڵ سەرهەڵدانی مەسیحییەت، کڵێسای زۆربەی ئایینە کۆنەکان خستیانەناو ئاهەنگەکانی خۆیانەوە. ئاهەنگی هاتنەدنیاوەی مەسیح لە ٢٥ی کانونی یەکەم سازدەدرێ، لەڕووی کاتەوە لەگەڵ ئاهەنگەکانی یەڵداو لەدایکبوونی خۆری نەبەزیوودا سەردەکەوێت. ئەم هاوکاتییە کاریگەری قووڵی نەریتەکان لەسەر ئاهەنگەکانی ئایینی نیشاندەدا. شەوی یەڵدا تەنیا ئاهەنگێکی نەتەوەیی نییە، بەڵکو پردی نێوان کلتووری کۆن و شارستانیەکانە. یەڵدا هێمای هیواو هاتنەدنیاوە و پەیوەندی نێوان مرۆڤ و سروشت و لەمێژوو و ئەفسانەی زۆرێک لە گەلاندا بایەخی تایبەتی هەبووە.
یادکردنەوەی یەڵدا دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بە بەها مرۆییە هاوبەشەکان و پەیوەندیکردن بە ڕیشەی کلتوورییەوە. شەوی یەڵدا ئاهەنگێکە بۆ سەرکەوتنی ڕووناکی بەسەر تاریکیدا، بیرئانینەوەی دووبارە هاتنەدنیاوەی سروشت و دەرفەتێکە بۆ نزیکبوونەوەی دڵەکان. ئەم ئاهەنگە دێرینە تا نهۆ وەک هێمای هاوپشتی و ئومێد زیندووە. با لەم شەوەدا چرکەساتی جوان لەگەڵ ئازیزانمان بەڕێ بکەین، بەهیوای داهاتوو ئاوڕێک لەدواوە بدەینەوە.