لووتکەی هەشت وڵاتە پێشکەوتووەکەی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئابووریی (D-8) بریتین لە وڵاتانی تورکیا، میسر، بەنگلادیش، ئیندۆنێزیا، ئێران، مالیزیا، ئهمڕۆ چوارشهممه 18ی12ی2024 لە قاهیرە کۆدەبێتەوە.
میسر ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکات بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی وڵاتانی گرووپی D-8 کە ئهمڕۆ لە قاهیرە بەڕێوەدهچێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی میسر بڵاوی کردووەتەوە کە ئامادەکاریان تهواو كردووه بۆ بهرێوهچوونی لووتکەی گرووپی D-8 لە وڵاتەکەیان.
هەر لەم بارەیەوە نوێنەری میسر باڵیۆز ڕەئسی تورابی ڕایگەیاندووە کە لووتکەکە بە تایبەتی پەرەپێدان بە هاوکارییەکانی ئابووری نێوان خۆیان تاوتوێ دەکات.
تورابی ڕاشیگەیاند، تا ساڵی داهاتوو میسر سەرۆکایەتی لووتکەکە دەکات و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هەوڵ دەدەن ڕێگەکانی چۆنییەتی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان ئەندام لە گرووپەکە گفتوگۆی لەبارەوە بکەن.
باڵیۆز تورابی وێڕای ئاماژەکردن بەوە کە ژمارەی دانیشتووانی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی D-8 لە یەک ملیار کەس تێدەپەڕن، گوتی، توانای ئابووری وڵاتانی ئەندام لە گرووپەکە لەسەرووی پێنج ترلیۆن دۆلارە.
هەشت وڵاتە پێشکەوتووەکەی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئابووریی (D-8) بریتین لە وڵاتانی تورکیا، میسر، بەنگلادیش، ئیندۆنێزیا، ئێران، مالیزیا.