هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 1, 2024
Image default

داکۆکیکردن لەبیرەوەرییەکان ئیلێنا دۆبرا

و: ئەرسەلان حەسەن
دواجار بیرەوەرییەکانمم نووسی. هەندێکجار بەخۆمم دەگوت چتکردووە. کارێکی دژوار و کاتگربوو، هەندێک لەخۆتاقیکردنەوە ناخۆش و بەدحاڵیبوونەکانی نەرگسیەت، خۆنوێنی و داهێزەر، تەمەنێک بەلایدا نەچوم. دەترسام چاپی بکەم هاوڕێکانم بەخائن و خوێنەرانیش بەدرۆزنم بزانن. ڕەخنەگرانیش لەڕوانگەی ئەدەبییەوە، لەشەرمەزارییم ڕزگاریان بێت.
کاتێک نیشانی خوشکەکەمی دەدەم، دەڵێت: “ڕەنگە” باشتربوو پێش دووساڵ “چووزانم” بیرم لەمشتانە دەکردەوە، دەمنووسین. دەڵێت بۆخۆی “لەتەمەنیدا” شتیوانانووسێت.
کاتێک دەپرسین بۆچی مرۆڤ بیرەوەرییەکانی دەنووسێت، بیرەوەرینووسەکان بیانووی جیا دێننەوە. دایە تیرێزا بۆ شکۆی خوا، ڕۆسۆ دەربڕینی ناخی، نابۆکۆڤ ئەفراندنەوەی منداڵی خۆی، فرێدریک داگڵاس تێگەیشتن لەهۆکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی، بەڵام ڕەنگە قووڵترین هۆکار و بیانوی نووسینی بیرەوەری، حەزی مرۆڤبێت بۆدۆزینەوەی مانای ئەزموونی پێشووی.
هەرچییەک پاڵنەری نووسینی بیرەوەری بێت، نووسەر هەوڵی دۆزینەوەی فۆرم یان ڕێسای مێژووی خۆی دەدات: دەیەوێ ڕابردوو وەک فۆرم و سەرلێدەرکردن تۆماربکات، نەک کاڵوکرچ. دۆزینەوەی ئەم فۆرمە هەم بۆکتێبی بیرەوەرییەکان پێویستە و هەم پاداشتی کتێبەکە. ئەوەی دەبوو ڕووبدات، ڕوویدا. ویستم ڕەوتی ڕووداوەکان شلبکەمەوە و پێش خێراتربوونەوەیان، لەمانای ڕابردوو بگەم.
دەتوانی لەڕێگای فەلسەفە، زانست، ئایین یان جۆرێک هونەر، هەودای فۆرمی ژیان بەدەستەوەبگریت. تایبەتمەندی بیرەوەرینووس گرتنەدەستی فۆرمی ژیانە بەگێڕانەوەی بایۆگرافیاو بنیادنانی زنجیرە ڕووداوێکی ڕێکخراو، هەڵوێستی ناڕاستەوخۆ بەرامبەریان.
چیرۆکی ژیانی مرۆڤ لەمانادان بەئەزموون سێ تایبەتمەندی هەیە. یەک: دیاریکراون، جەختدەکەن لەهەندێک کەس و شوێن، ئەڵقەی نێو ئەو بارستە خاوەی ژیان پێیاندەدات. پاشان یەکگرتوون، ئاماژە دەکەن بەپەیوەندی نێوان بەشە جیاکانی ژیان و لەکۆمەڵێکدا دەیانگونجێنن. دواجار “ئایسۆمۆرفیک”ن: تایبەتمەندی هاوبەش و دینامیزمی قووڵی ئەوچیرۆکانەی دەمانەوێت ڕاڤەیان بکەین.
دەروونناسان دەڵێن، زۆربەی بایۆگرافەکان گێڕانەوەی کلاسیکن: بارودۆخی سەقامگیر، گرێکردنەوە، چالاکی لەهەڵکشاندا، قەیران، چارەسەرکردنی قەیران و کۆبەندی. بریتییەلە گەڕانەکان، ئەزموونەکان، هەڵەی کوشندە، سزای سەردان و گێڕانەوەی ئوستورەکان، حیکایەتە ئاکاری و ئەفسانەئاساکان. زۆربەی مرۆڤ، لەم چوارچێوەیەدا چیرۆکی ژیانیان دەگێڕنەوە. بیرەوەرینووسانیش چیرۆکەکان گەرموگوڕتر و بەتامی ئەدەبی دەنووسن و بیرەوەرینووسان کە فۆرم و مانای دیاریکراوی ژیانی پێشوویان “دەدۆزنەوە”، چ دەکەین؟ لەحەقیقەتدا، ڕابردوو ئاشکرادەکەین یان بونیادی دەنێین؟
لەنیوسەدەی ڕابردوو یان نزیکەی، ڕاڤەی دووەم تۆختربووەتەوە. زۆربە لایەنگری بوونگەرایانن و ژیانیان لەچێوەی گێڕانەوەی فۆرمێک لە (mauves foi ) یان مەبەستی زیانبەخش دەبینن.
دەمانەوێت بەپێداگری لەجیهاندا ماناو ڕێسایەکی جیالەخۆمان هەبێت، بەڵام نییە و هەوڵەکانمان بۆ گونجان و مانا لەوشوێنەی گونجان و مانای لێ نییە، خۆتەفرەدان و پووچە. ئەنتوان ڕۆکانتۆن، کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانی ئێڵنج (١٩٣٨)ی سارتەر. باسی “بێزاری” و “ئێڵنج” دەکات و لەوەڵامی جیهانی بێمانادا، کە بەرەنجامی ئێمە و قەرەبووکردنەوەی گێڕانەوە ناکاریگەرەکانە، دەڵێت: “ئەمە مرۆڤەکان فریودەدا: مرۆ هەمیشە درۆدەکات، لەوچیرۆکانەدا دەژی بۆخۆی یان ئەوانیتر هۆنیویانەتەوە، لەوچیرۆکانەوە لەپێشهاتەکانی دەگات و هەوڵدەدا ژیانی خۆی بژی، وەک گێڕانەوەی چیرۆکێک”.
بەڵام بۆچی خراپە مرۆڤ خۆی، چیرۆکی ڕابردووی خۆی بگێڕێتەوە؟ سارتەر لەکتێبی بیرەوەریی وشەکان (١٩٦٣) دەڵێت، چیرۆکگێڕانەوە بەتامی ژیان و ئەدەب، تێگەیشتنمان بۆژیان دەشێوێنێت. دەتوانین باسی چیرۆکە ئۆتۆبیۆگرافییەکان بکەین، بەڵام دەبێت بزانین چدەکەین: چیرۆک دەگێڕینەوە، چونکە بیرەوەرییە بەناچیرۆک زانراوەکان، لەسەرەتاوە پڕۆژەیەکی گوماناویین.
لەحەفتەکان، ڕەخنەیەکی هاوشێوە لەگێڕانەوە لەفەلسەفەی مێژوودا دۆزرایەوە. هایدن وایت، لەکتێبی پۆست مێژوو (١٩٧٣) بەڵگەدێنێتەوە، نووسینی مێژوویی پرۆسەیەکی بوونیاتنان و دروستکردنە و مێژوونووس کۆمەڵێک ڕووداوی ڕابردوو هەڵدەبژێرێت، بەخەیاڵی بۆشاییەکان پڕدەکاتەوە و دەیکاتە چیرۆک. ئەم چیرۆکە مێژوویانە وەک چیرۆکی بەسەرهاتی تاکەکان، فۆرمی ئەدەبی وەردەگرن و تراژیدی، ڕۆمانس، کۆمیدی و ساتیر و تەکنیکە ئەدەبییەکانی وەک میتافۆر و ئێرۆنی بەکاردێنن. ئەمە کردەیەکی داهێنەرانەی مێژوونووسە، سەپاندنە بەسەر بەڵگەنامە مێژووییەکان. لەئەنجامدا، مێژوونووسەکان دەتوانن گێڕانەوەی جیای ڕووداوەکە ڕاڤە بکەن و دەیکەن و ناتوانی بڵێی هیچییان تەنیا لەگەڵ ڕاستییە مێژووییەکان دەخوێنرێنەوە. وایت ئەنجامگیری دەکات: نووسینی مێژوویی بەواخۆنواندنی کە زانستە، چیرۆکە و بەس. فەیلەسوف نۆئێل کرۆڵ بەدووخاڵ وەڵامی وایتی دایەوە، دەکرێت بەئاسانی بگوازرێتەوە بۆ باسی بیرەوەری نووسین. لەیەکەمدا ئاماژە بەکۆمەڵێک ئەنجامگیری هەڵەی بەڵگەهێنانەوەکانی وایت دەکات. گریمانەی وایت، هەر تایبەتمەندییەکی خوارەوە لێکدانەوەکە دەکاتە گێڕانەوە: داهێنەربوون، هەڵبژێراو بوون، فرەڕەهەندی، گرێبەستبوون و چۆنایەتی ئەدەبی، بەڵام چاوخشاندنی خێرا دەریدەخات کە دەکرێت ئەم تایبەتمەندییانە هەبن بێئەوەی چیرۆک بگێڕینەوە.
وێنەکان دەکێشرێن و نادۆزرێنەوە، بەڵام نابێتە بەوردی شۆقنەدانەوەی ڕابردوو. لەبەرئەوەنییە تەنیا هەندێک ڕووداوی ڕۆژانی لەخۆم وەرگیراوی پشوومتان پێدەڵێم. بوونی چەند چیرۆکێکی ڕووداوێک، نایسەلمێنێت کامییان چیرۆکە: دەکرێت هەر یەکەیان کۆمەڵێک ڕووداوی ئاڵۆز بەرجەستە و بەتۆنی هۆمێر باسی دواکار بکات، بەڵام هەندێک پشووی کۆتایی هەفتە بووێرانەن و ڕەنگە زمانی ناخوازەیی و نائەدەبی بۆ بەدەستهێنانی حەقیقەتەکەیان بەس نەبێت.
وەڵامی دوەمی کارۆل بۆ وایت، گەڵاڵەی جیهان خەیاڵی نییە دەباتە ژێرپرسیار. مرۆڤەکان بەهۆکارێک کاردەکەن و ئاکامی کارەکانیان، هەندێک سەپاندنی هەندێک مۆدێلە بەسەر جیهاندا. گومان لەوەدانییە دەتوانین لەچێوەی کۆمەڵەگەردیلەیەکی خولاوە لەبۆشاییدا باسی ئاکارەکانیان بکەین، بەڵام فۆرمی ڕوونکردنەوەیەکی ڕەوای بەها و ئامانجەکانی پاڵنەری کردەمان هەیە، لەڕاستیدا بەئامانج و مانای ژیانی مرۆڤ. چیرۆکێک ڕوونکردنەوەی هاوشێوەبدات، پشتبەستوە بەلایەنەکانی جیهانی ڕاستەقینە، نەک هەڵبەستنی ئەفسانە کە بیرکردنەوە و کارکردنی مرۆڤەکان هێمایینە، گێڕانەوە بریتییە لەمیتافۆر و ئوستوورە، دەکرێت خزمەتی واقیعییەت بکات، نەک چەواشەکردنی.
هەندێک ڕاستی لەودەنگۆیەدا هەیە، گوایە گێڕانەوەکە هەڵبەستراوە و نەدۆزراوەتەوە. چیرۆکبێژان گێڕانەوەی ناخەیاڵی دەدۆزنەوە و دەهۆننەوە. بەدەستچنی و یەکخستنی ئەزموونەکان و داڕشتنیان بۆتێگەیشتنی خۆیان و ئەوانیتر، زۆر ماندوودەبن. کاتێک چیرۆکبێژانی چیرۆکی خەیاڵی دەتوانن ئەو فۆرمەی دروستیدەکەن، باسی ئەوسیفەتە ڕاستەقینانە بکەن ئەوژیانە بگرێتەوە. دیارە داکۆکیکردن لەگێڕانەوەی ناخەیاڵی، واتای داکۆکیکردن نییە لەچیرۆکەکانی ژیانی ڕاستەقینە. باشترە هەرگیز بەلای ئەوگرێبەستانەدا نەچین، گێڕانەوەیین. لەمڕۆدا هیچ بایۆگرافیانووسێک، بایۆگرافیای نەریتی، زنجیرە ڕووداوێکی منداڵی تا گەورەیی، بەتۆنی گێڕانەوەیەکی وشک نانووسێت. بیرەوەرینووسی ئەمڕۆ فۆکەس دەخاتەسەر قۆناغێک یان تەوەرێکی تایبەت و لەکاتدا ڕاویلکە دەکات. بەکورتی بیرەوەرینووسانی سەردەم بەدڵنیاییەکی کەمتر دەنووسن تا نووسەرانی بایۆگرافیانووسانی پێشوو، زۆرتر ئاگاداری دوودڵی ئەڵقەی داخراوی گێڕانەوەکەن. لەئەنجامدا کتێبەکانیان ئاڵۆزترن، زیاتر دینامیزمی و لەڕاستی ژیان نزیکترن، بەڵام دەتوانین پێشوازی لەگوماناوی گێڕانەوەی سەدەی بیستەم بکەین، بێئەوەی منداڵەکە بەتەشتەئاوە پیسەکەوە بڕێژن. چیرۆکبێژی کۆن، یارمەتیدانە بۆ تێگەیشتن لەجیهان. ڕەفتاری گومانداران بەشێوەیەکە لەگێڕانەوەکان، گوایە چاوەڕوانی زۆرن لەچیرۆکەکان تا لەخودی بایۆگرافینووسەکان. ناکرێت هیچ بیرەوەرییەک گێڕانەوەیەکی بنەڕەتی ڕاستبێت بۆجیهان یان زیاتر لەشارەزاییەکی کاتی و ڕێژەیی ڕابردووی کەسی خۆی بدا بەنووسەرەکەی، بەڵام جاروبار دەتوانێت پێیبدات و شتێکی بچووکیش نییە.
* یاریدەدەری پرۆفیسۆر لەکۆلێژی وێڵسۆی ماساچۆست و نووسەری کتێبی حەقیقەتی هۆشیارانە: فەلسەفەی بیرەوەرییەکانە.
vinesh.ir