نێچيرڤان بارزانى، لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەکتەبى ڕێکخستن و پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیارى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسی لقەکانى پارتى کۆ بووه‌وە

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٤/٩/٢١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بەرپرس و ھەڤاڵانی مەکتەب و بەرپرسانی لقەکانی پارێزگای ھەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئامادەی بوون، کاروباری ڕێکخراوەیی و خۆسازدان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو تاوتوێ کران و ڕێنماییی پێویست لەبارەیانەوە خرایەڕوو. 

پاشان بەڕێزیان لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا کە کادیران و ڕێکخستنەکانی سنووری لقەکانی ٢ و ٢٠ و ٣ی پارتی ئامادەی بوون، جەختی لە گرنگیی ھەڵبژاردنی داھاتوو لەسەر بەھێزبوونی پێگە و نوێکردنەوەی شەرعیەتی دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان کردەوە، داواشی کرد کادیرانی پارتی ھەموو ھەوڵێکیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە تەرخان بکەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، باسی لەو ئاستەنگ و گرفتانە کرد کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ھاتنەپێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و تیشکی خستە سەر ھەوڵ و ھەنگاوەکانی چارەسەرکردنیان، تا دواجار توانرا وادەی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت، ھەروەھا داکۆکی لە بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی ئارام و سەنگینی ھەڵبژاردن کردەوە

ھەواڵی زیاتر