خالید فاتیحی
نامه‌ی 30
تاهیره‌ی ئازیزم
دوو رۆژه گه‌یشتوومه تاران ئه‌ویش زۆر له كاتی خۆیدا، خه‌ریكبوو به هه‌ڵه كتێبه‌كه‌م چاپ بكه‌ن پێڕاگه‌یشتم.
ئه‌مڕۆ زۆر سه‌رم قاڵه. هه‌موو بیر‌و خه‌یاڵم له‌لای شانۆنامه‌كانه كه خه‌ریكی ئاماده‌كردنن. هێشتا نازانم كاره‌كه‌یان چۆنده‌بێ. هه‌واڵێكی خۆش ئێستا كه ده‌بێ پێتبڵێم ئه‌وه‌یه ته‌واوی بلیته‌كانی شانۆگه‌ریه‌كه فرۆشراون.
هێشتا نه‌چوومه نه‌خۆشخانه زۆریشم كه‌یف لێنیه بچم. هه‌رئێستا كه ئه‌و نامه‌یه‌ت به په‌له بۆ ده‌نووسم، ده‌مه‌وێ بچم بۆ هۆڵی شانۆ كه پرۆڤه‌ی (وه‌ره‌زیل) ده‌كه‌ن. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حاڵم خراپ نییه. له ته‌ورێزو له‌لای تۆ گه‌ڕاومه‌وه. بۆیه تا ماوه‌یه‌ك به‌كه‌یف و باش ده‌بم. هه‌واڵی شانۆگه‌ریه‌كه‌ت به‌رده‌وام بۆ ده‌نێرم. هیوادارم هه‌واڵی كاتی هاتنتم پێبڵێی.
ماچتده‌كه‌م.
ماوه‌یه‌كه زۆر به‌گه‌رمی خه‌ریكی ماڵ پێكه‌وه‌نانم و ژیانی پڕده‌رده‌سه‌ری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌م. خه‌مباری باوكم به‌هۆی خانه‌نشین كردنی و كێشه‌و گرفته‌كانی خوشكیشم كه بابه‌تێكی هه‌میشه‌ییه و دایكم و به‌كورتی ته‌واوی ده‌رده‌سه‌ریه‌كان له ئه‌ستۆی من بووه زیاتر تا بارودۆخی روحی ئه‌وان باشتربێ. به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بارودۆخی من زۆر له‌وان خراپتره. به‌یانیان له نه‌خۆشخانه‌و ئێواران و شه‌وانه‌ش له نۆرینگه‌كه‌م خه‌ریكی نووسینم. كه‌ڵه‌گاییه‌ده‌كه‌م و نامه‌وێ له مه‌یدانه‌كه بچمه‌ده‌رێ. له‌ونێوه‌یدا رۆژو سه‌عاتێك نییه كه له‌بیری تۆدانه‌بم بۆ ئه‌وه‌ش سوێند ده‌خۆم و هیچ موباله‌غه‌یه‌كی تێدانییه. شه‌و و رۆژ له‌به‌ردیده‌ی خه‌یا‌ڵمدای، تاهیره‌ی ئازیزم. تاهیره‌ی ته‌نیاییم. خۆشمده‌وێی. ماچت ده‌كه‌م.
غولامحسێن ساعدی
ئێواره‌ی 19/7/1344 هه‌تاوی
نامه عاشقانه‌كانی نووسه‌ری ناوداری ئێران، غولامحسێن ساعدی (1935-1985) كه بۆ تاهیره‌ی كوزه‌گه‌رانی نووسیون.