شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

سەدان ملیۆن دینار بۆ ئەو گرفتەی هاووڵاتیانی هەولێر تەرخان کراوە

بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەی کەمئاوی و دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی کە ساڵانه‌ له‌ وه‌رزی هاوین به‌ هۆی وشكه‌ساڵی و دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی و زیادبونی خواست له‌ سه‌ر بەکارهێنانی ئاو دروست دەبێت، کە بەو هۆیەوە بەشێک لە گەڕەکەکانی سەنتەری شار و گوند و ناحییە و قەزاکانی دەروبەر دووچاری گرفت دەبوون، توانرا لە ڕێگەی تیمە هاوبەشەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان تاڕادەیەکی زۆر باش ئیدارەی ئەو کێشانە بدرێت،

هاوکات هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەر و ئاوی هەولێر، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر و بە هەماهەنگی یەکتر و لە چوارچێوەی ئەو نەخشە و بەرنامە و پلانەی کە داڕێشرابوون بۆ چارەسەر، كاره‌كان به‌ڕێكی و پێکی ئه‌نجامدراون و ڕۆڵێكی باشیان هەبوو له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئاو له‌ سنوری پارێزگای هەولێر، بە تایبەتی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەروبەری هەولێر، له‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی گه‌رمای ئەمساڵ تاكو ئه‌مڕۆ ئه‌م پڕۆژه‌ و كارانه‌ی خواره‌وه‌ ئەنجامدراون:-

  • لێدانی ( 8 ) بیر بە گوژمەی (230 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، لەم شوێنانە:-
  • گوندی كانی گه‌نی بیری به‌دیلی ژماره‌ 1 له‌ كه‌سنه‌زان
  • گوندی باخچه‌ی گه‌وره‌ بیری به‌دیلی ژماره‌ 1 كه‌سنه‌زان
  • گوندی گه‌ره‌وانی گه‌وره‌ بیری به‌دیلی ژماره‌ 1 له‌ باسرمه‌
  • گه‌ره‌كی شیوه‌ڕه‌ش ژماره‌ بیری ژمارە 29 له‌ ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك
  • گوندی سیاو بیری به‌دیلی ژماره‌ 1 ناحیه‌ی شه‌مامك
  • گوندی سه‌رمه‌زرا بیری به‌دیلی ژماره‌ 1 له‌ داره‌توو
  • قه‌زای هه‌ریر بیری ژماره‌ 31
  • قه‌زای هه‌ریر بیری ژمارە 32
  • لێدانی بیری به‌دیلی ژماره‌ 3 له‌سه‌ر بوجه‌ی سه‌رباری پارێزگای هەولێر، به‌ گوژمه‌ی (83 ملیۆن دینار) لە قه‌زای قوشته‌په‌.
  • لێدانی 3 بیر له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازی به‌ گوژمه‌ی (120 ملیۆن دینار) له‌:-
  • كۆمه‌ڵگای جه‌ژنیكان بیری ژماره‌ شه‌ش
  • گوندی بێریات بیری ژماره‌ دوو له‌ شه‌مامك
  • گوندی مامه‌لوك بیری ژماره‌ دوو ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك
  • به‌ گوژمه‌ی (250 ملیۆن دینار) لەوشوێنانەش ئامادەکاری کراوە بۆ لێدانی بیر:-
  • گوندی سپیگره‌ به‌دیل له‌ ناحیه‌ی هیران
  • گوندی ئاریانه‌ له‌ ناحیه‌ی دێگه‌ڵه‌
  • گوندی گاوه‌ره‌ به‌دیل له‌ ناحیه‌ی دیبه‌گه‌
  • گوندی شێخ شێروان به‌دیل ناحیه‌ی شه‌مامك
  • قه‌زای هه‌ریر به‌دیلی یازده‌ و پێنج
  • ناحیه‌ی رزگاری به‌دیلی دوو
  • جێبه‌جێكردنی (17) پرۆژه‌ی ئاو و درێژكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو به‌ گوژمه‌ی (678 ملیۆن و 483 هەزار و 647 دینار)، كه‌ بریتین له‌:-
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی میرخوزار له‌ قه‌زای قوشته‌په‌
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی كانی رولكه‌ له‌ قه‌زای پیرمام
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی لاجان هه‌ركی له‌ شه‌مامك
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی گاینجی بچوك له‌ ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی گۆمه‌سپان 2 له‌ قه‌زای پیرمام
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی میره‌كان ئه‌فه‌ندی له‌ قه‌زای قوشته‌په‌
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی تاله‌جار له‌ قه‌زای هه‌ریر
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی به‌ردبڕ له‌ دێگه‌ڵه‌
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی به‌له‌بان له‌ دێگه‌ڵه‌
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی پالانی له‌ قه‌زای قوشته‌په‌
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی هه‌له‌جه‌ی بچوك له‌ قه‌زای قوشته‌په‌
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی مه‌نداوه‌ له‌ ناحیه‌ی داشه‌كران
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی گردیشی سه‌روو له‌ قه‌زای قوشته‌په‌
  • پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی بابه‌جیسك له‌ قه‌زای هه‌ریر
  • پڕۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاوی گه‌ڕه‌كی كه‌ركوكیان 1+2 له‌ ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك
  • تۆڕی ئاوی گه‌ڕه‌كی كرێچیان له‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌
  • تۆڕی ئاوی گه‌ڕه‌كی ئۆردوگا بلۆك 4 + گه‌ڕه‌كی باتاس له‌ قه‌زای هه‌ریر
    به‌ گشتی (30710)م بۆری نوێ دانراوه‌
  • گه‌یاندنی كاره‌با بۆ بیره‌كانی (شه‌كرۆك له‌ باسرمه‌ و بیری ژماره‌ 28 له‌ كه‌ورگۆسك) به‌ گوژمه‌ی (32 ملیۆن و 12 هەزار و 925 دینار).
  • چاككردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ (95) بیری ئاو كه‌ خۆی له‌ گۆڕینی تاخم ترومپا و زیادكردنی بۆری و چاككردنه‌وه‌ی كاره‌باییات و شۆركردنه‌وه‌ی بۆڕی زیاتر ده‌بینێته‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كرینی شه‌ش تانكی ئاو به‌ قه‌باره‌ 21م3. بە گوژمه‌ی (350 ملیۆن دینار).
  • دابین كردنی گوژمه‌ی (241 ملیۆن 330 هەزار دینار) بۆ دابه‌ش كردنی ئاو به‌ تانكه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی وشكه‌ ساڵی.
  • خه‌رج كردنی گوژمه‌ی زیاتر له‌ (110 ملیۆن دینار) بۆ پرۆژه‌ی ئاوی (قه‌ندیل – شه‌قڵاوه‌) بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كوڕییه‌كان و زیادكردنی ئاوی به‌رهه‌م هاتوو به‌ بڕی (10،000) ده‌ هه‌زار م3 له‌ ڕۆژێكدا كه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی پار رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سنوره‌كه‌ و ڕێگریكردن له‌ سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی ئاو، كاره‌كانیش بریتی بون له‌:
  • چاککردنەوەی كاره‌بایی و میكانیكی هه‌ر سێ ترۆمپای بوسته‌ر سته‌یشنی ژماره‌ 4
  • خاوێن كردنه‌وه‌ و چاککردنی كلاریفایه‌كان و ئین ته‌یكی پرۆژ.
  • گۆڕینی كه‌پاسته‌ر بانكی په‌مپی ژماره‌ یه‌ك له‌ بوسته‌ر سته‌یشنی (5) و زیادكردنی په‌مپه‌كان له‌ دوو بۆ سێ په‌مپ.
  • به‌ستانی كاره‌بایی مۆلیده‌یه‌كی 150KVA له‌ حه‌وزی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه‌ له‌ قه‌زای پیرمام به‌ مه‌به‌ستی كۆنترۆل كردنی دابه‌ش كردنی ئاو.
  • چاككردنه‌وه‌ و دابین كردنی پاتری پێویست بۆ سیسته‌می PLC و Soft start protectionی بوسته‌ر سته‌یشنی 5.
  • چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بایی و میكانیكی په‌مپی ژماره‌ یه‌كی بوسته‌ر سته‌یشنی ژماره‌ 3