چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئەمەریکا پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانەیە بۆ پەرلەمانی کوردستان

دوێنێ، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا ستیڤ بیتنەر کرد.

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند؛ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، ستیڤ بیتنەر، لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێبەر ئەحمەد کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا پشتیوانیی ئەمریکای بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و پارێزراو بۆ پەرلەمانی کوردستانی عێراق دووپات کردەوە.
دەشڵێن؛ لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا ستیڤ بیتنەر، باسیان لە پەیوەندی گرنگی ئەمنی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی هاوبەشمان لە پێشخستنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی زیندوو و گەشەسەندو و پێشهاتەکانی ناوچەکە کردووە.