ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە کۆمەکی نەخۆشخانەی هیوای کرد

دوێنێ، ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، بە پێدانی کۆمەڵێک دەرمانی گرانبەها کۆمەکی نەخۆشخانەی هیوای کرد لە شاری سلێمانی.

عەلی حوسێن، عەلی حوسێن بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ د.یاد نەقشبەندی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە نەخۆشخانەی هیوا، ڕایگەیاند؛ بە پێویستمان زانی سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە بکەین و هاوکارییان بکەین و پشتیوانیی خۆمانیان بۆ دووپات بکەینەوە؛ دکتۆر و کارمەندەکانی ئەم نەخۆشخانەیە دەستییان لە خزمەتکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە لە شارەکە دیارە. وتیشی: بە توانای خۆمان و هاوکاریی دڵسۆزان، بە ئەرکی خۆمان زانی هاوکاریی ئەو نەخۆشانەیە بکەین کە خزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکات، وتیشی: هەندێک لەو دەرمانانەی هێناومانە بۆ نەخۆشخانەکە، بە زەحمەت دەست دەکەوێت.
دواتریش لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، ستایشی ڕێکخستنی پارتی کرد لە سلێمانی و هەڵەبجە بۆ هاوکاریی و پاڵپشتییان و ئاماژەی بەوە کرد کە، نەخۆشخانەی هیوا خزمەتی سەرجەم نەخۆشانی عێراق و کردستان دەکات و هەمووانیش پێویستە پشتیوانی لێ بکەن.

ھەواڵی زیاتر