لە شاوێس پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆ و قیرتاو و کۆنکرێتی چەندین شەقام جێبەجێ کران

دوێنێ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری مەسعوود کاڕەش جێگری پارێزگار و قەیمقامی قەزای دەشتی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و بەڕێوەبەری ناحییەی کەسنەزان و بەرپرسی لێژنە ناوچەی تارینی پارتی و سەرۆکی شارەوانی شاوێس، پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆ و کۆنکرێت و قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گوندی کەلەکینی سەر بە کۆمەڵگەی شاوەیسی سنووری پارێزگای هەولێریان بەسەر کردەوە.

گوژمەی پڕۆژەکە ٥٢٠ ملیۆن دینارە و بریتییە لە دروستکردنی ئاوەڕۆ لە گوندی کەلەکین و کۆنکرێتکردن و درووستکردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی چەند شەقامێک بەڕووبەری ٣٣٠٠ مەتر دووجا. پڕۆژەکە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
پارێزگاری هەولێر، لە شوێنی پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بە تەواوبوونی ئەم شەقامە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست دەبێت، وێڕای بنبڕبوونی گرفتەکانی ئاوەڕۆ.
ڕاشیگەیاند، خزمەتکردنی دەورووبەری شاری هەولێر بەشێکە لە ئەولەوییەتی کارەکانی حکوومەت و سەرۆکوەیران مەسرور بارزانییە، کە بەردەوام جەخت لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ دەورووبەری شاری هەولێر دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر