گرنگی خوێندنەوە بۆ مێشک

بۆچی خوێندنەوە هەر سودبەخشە لە سەردەمێکی دیجیتاڵ؟

هیچ شتێک وەک ئەوە نییە دابنیشی بە دیار کتێبێکی باشەوە. لە کاتێکدا ئەمە خویەکی ئاسودە بەخشە، زانایان و پزیشکان تێبینی چەندین کاریگەری پۆزەتیڤیان کردوە لە خوەندنەوەدا، کتێب توانای داهێنان، بیرکردنەوەی ورد، زیادکردنی هاوسۆزی، هەروەها هانت دەدات خۆشی لە هێزی وشەکان وەرگری. بەردەوام بە لە خوێندنەوە بۆئەو پێنج سودەی هەموان دەتوانن لە کتێبەوە وەری بگرن!

١. کتێب رێگەمان پێ دەدات ئەزمونی زیاتری هۆشمەندی ببینین

توێژینەوەیەک لە زانکۆی “Emory” دەریخستوە، خوێندنەوە چالاکی بەشی ناوەندی زمان زیاد دەکات، کە هەستە جوڵەکان کۆنترۆڵ دەکات. ئەگەر پارچەیەک نوسین بخوێنیتەوە کە کەسایەتیەکە بە درێژایی رێگەیەک دەڕوات، چالاکی هەستە دەمارلەم ناوچەیە وامان لێ دەکات وا هەست بکەین خۆمان بە رێگەکەدا دەرۆین.هەروەها، فیربونێکی بنچینەیی هەیە، بیرۆکەیەکە کە دەیسەلمێنێت خوێندنەوە دەتخاتە جێی کەسێکی تر لە رێگەی مێشکەوە.

٢. وامان لێ دەکات زیاتر دەردە دڵبکەین

خوێنەرانی ئەدەبە خەیاڵیەکان توانای زیاتریان هەیە بۆ هاودەردی کردن لەگەڵ هەست و بیرکردنەوەی کەسانی ترلەو کەسانەی کە زیاتر ئەو ئەدەبانە دەخوێننەوە کە خەیاڵی نین، بە شێوەیەکی تر، ئەم جۆرە خوێنەرانە زیاتر خۆ گونجێنەرن، وە ئاسانتر دەتوانن بارودۆخێکلە چەند روانگەیەکەوە ببینن، بە تەنها خوێندنەوە دەربارەی کەسایەتیە پەسەندکراوەکانیان.

٣. کتێبەکان دەتوانن بە رێژەیەکی زۆر مێشک بخرۆشێنن و چالاکی بکەن

چالاکبوونی هۆشیی دەماخت بە شێوەیەکی رێکوپێک یارمەتیت دەدات بۆ خاوبونەوەی توشبون بە “Alzheimer’s” و “Dementia” ( دوو نەخۆشین کە دەبنە هۆی تێکچون و مردنی خانەکانی مێشک). وەک وەرزشێکی لاشە وایە؛ هەتا زیاتر بجوڵێی، شێوەیەکی ڕێکترت هەیە. دەماخت بۆ ئەوەی تەندروست و چالاک بمێنێتەوە، پێویستی بە ڕاهێنان هەیە. خوێندنەوە ( لەگەڵ کردنی هەندێ جۆری یاری) ئاستی چالاکیت بەرز دەکاتەوە و مێشکت بە تواناو بەهێز دەکات.

٤. سترێسی کەمترمان هەیە کاتێ کە بە شێوەیەکی رێکوپێک دەخوێنینەوە

کاتێک خوێندنەوە وەک خویەک لێ دەکەیت، ئاسانترا بۆ مێشک کە بحەسێتەوەو بە شێوەیەکی کاتی خۆی بگوازێتەوە جیهانێکی تر.کتێبێکی باش دەتوانێ ڕۆژانە خەمەکانت نەهێڵێ، بتخاتە جێی کەسایەتیەکە، هەروەها سەرنجت دەخاتە سەر ئەو وشانەی کە دەیخوێنیتەوە. ئەگەر بە دوای ڕێگەیەکی ئاسان دەگەڕێی بۆ حەسانەوەو دور بوون لە سترێس، هەوڵبدە خوێندنەوەی زۆر بکە بە خویەک بۆ خۆت.

٥. خوێندنەوە دەتوانێ گەشە بە بیرەوەریەکانمان بدات

کاتێکدەخوێنیتەوە، تۆ زیاتر لە چەند ئیشێکی مێشک بەکاردێنیت، بۆ نمونە بە ئاگا بوون لە فۆنیم(دەنگەکان)، پرۆسەی بینین و گوێگرتن، تێگەیشتن، رەوانبێژی، وزیاتر. خوێندنەوە هانی دەماخت دەدات بۆ کارکردن، جەخت دەکاتەوە، ڕێگە بە مێشکت دەدات بۆ چارەسەر کردنی ئەو ڕوداوانەی لە پێشت روودەدەن. هەتا زیاتر بخوێنیتەوەو ئەو بەشەی مێشکت بخەیتە پرۆسەوە، ئاسانتردەتوانی بیرەوەریەکانت بەهێز بکەی.

ھەواڵی زیاتر