یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

هەواڵێكی خۆش لە ئاوی ئیفراز 3 بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هەواڵە خۆشەكەی راگەیاند و ئاشكرای كرد كە ئێستا ئاوی ئیفراز 3 بە تەواوی توانایەوە كار دەكات بۆ دابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئاماژەی دا “ئەمڕۆ چواشەممە بەتەواوی هەر حەوت پەمپەکەی ئاوی ئیفراز 3 كە شادەماری دابینکردنی ئاوی پاكە لە شاری هەولێر، کەوتنەوە کار”.

ئاماژەشی دا “تیمی میکانیکی و کارەبایی ئیفراز /3 هەڵسان بە دانانەوە و بەکارخستنەوەی سێت پەمپی تۆرباینی ستوونی ئینتێك ژمارە (6) دوای نۆژەنکردنەوە، ئەویش بە گۆڕینی ئەو پارچانەی کە لەکار کەوتبوون لە پەمپەکەدا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر جەختیشی كردەوە كە ئێستا وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز /3  بەتەواوی توانایەوە کار دەکات، بۆ دابینکردنی بڕێکی زیاتری ئاوی پاك بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر.