ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.8.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى کرد لە د.منیر سدیق سەعدوڵڵا ئامێدى، بەڕێوەبەرى نووسینگەى کوردستانى ڕێکخراوى نەدوەى جیهانى لاوان و شاندێکى یاوەرى.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى کار و چالاکییەکانى ڕێکخراوى ناوبراو لە بوارەکانى ئاوەدانکردنەوە و گرنگیدان بە تواناکانى لاوان و خزمەتکردنى هاوڵاتییان لە بوارى تەندروستى و یارمەتیدانى منداڵانى بێ سەرپەرشتیار کرا.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەرزنرخاندنى کارەکانى ڕێکخراوى ناوبراو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، وەک پارێزگاى هەولێر ئامادەیی هەموو هاوکارى و هەماهەنگى و هاریکارییەکى بۆ سەرخستنى کارەکانیان نیشاندا.