ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14-8-2024 هه‌ریه‌ك له ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی مه‌سعوود كاڕه‌ش جێگری پارێزگار و کارزان هادی سه‌رۆكی شاره‌وانی و دکتۆر لوقمان عومەر بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری خانووبەرە، كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیان ئه‌نجامدا.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌نووسییه‌كه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به هاووڵاتییان و گوێگرتن له داواكارییه‌كانییان، كه هه‌میشه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، بڕی 15432 كارتی دیكه‌ی زه‌وی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كران به‌سه‌نه‌د.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، 55695 كارتی دیكه‌ش كاری ئاماده‌كردنی وێنه‌ی تۆماریان بۆ كراوه.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د، كار له‌سه‌ر 96 هه‌زار زه‌وی كارت كراوه.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و زه‌ویانه‌ی له ئێستادا كراون به‌سه‌نه‌د بریتیین له :
یه‌كه‌م: كارته‌كانی گه‌ڕه‌كی گوڵان له‌سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی بنه‌سڵاوه كه ژماره‌یان 1610 كارته.
دووه‌م: كارته‌كانی كه‌رتی 105پیرداود، له‌سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شه‌مامك ژماره‌یان 3700 كارته.
سێیه‌م: كارته‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ی (دیلان، راستی و كۆمه‌ڵگه‌ی ژین) له‌سنووری شاره‌وانی به‌حركه و ژماره‌یان 1000 كارته.
چواره‌م: به‌شێك له نه‌خشه‌ی كه‌رتی (باغمره‌شه‌هاب) به‌شی (15 گرده‌ڕه‌شه اسعد) ژماره‌یان 100 كارته.
پێنجه‌م: كارته‌كانی كه‌رتی 95 كه‌سنه‌زان ژماره‌یان 290 كارته.
شه‌شه‌م: كارته‌كانی گه‌ڕه‌كی پێشمه‌رگه له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی به‌حركه ژماره‌یان 4500 كارته.
حه‌فته‌م: كارته‌كانی گه‌ڕه‌كی (كۆمه‌ڵگه‌ی ئیداری) له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی خه‌بات كه 382 كارته.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و كارتانه‌ی كه له‌ماوه‌ی 2 تاوه‌كو 3 هه‌فته‌ی دیكه وێنه‌ی تۆماره‌كانیان ئاماده ده‌بێت بریتیین له:
یه‌كه‌م: به‌شێك له نه‌خشه‌ی كه‌رتی 42 كانی قڕژاڵه به‌شی سێبیران كه 350 كارته.
دووه‌م: كارته‌كانی گه‌ڕه‌كی ژینی داره‌توو/ به‌شی سێیه‌م) له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی داره‌توو و ژماره‌یان 3500 كارته.