پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم

لە ئاستی خزمەتگوزاریدا کار دەکەین بۆ باشترکردنی کەرتی تەندروستیی گشتی و گەیاندنی خزمەتێکی باشتری تەندروستی بە هاووڵاتیان و هەوڵی جێگیرکردنی سیستەمی بیمە یا خود دڵنیایی تەندروستی بە پێی پێوەری گونجاو بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان دەدەین.

كابینەی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاتر لە ٢٨ملیار دیناری خه‌رج كردووه‌، كه‌ سه‌ره‌تا و به‌ په‌یڕه‌وی ڕێكاری ته‌ندروست، هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشه‌نگه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوو شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە و پاراستنێ هاووڵاتیان بە شێوەیەك بووە ، كة بويتة مایەی دەست خۆشی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی.
لە زۆربەی كۆبوونەوەكانی شاندی باڵای ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سوپاس و دەستخۆشیان ئاراستەی سەرۆكی حكوومەت و وەزیری تەندروستیی كرد بۆ ئەو ڕێكارانەی كە گیراونەتە بەر.
لە دوا كۆبوونەوەش كە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوە چوو، د. ئەحمەد زوەیتن بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە عێراق زۆر بە گەرمی دەستخۆشی و سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ ئەنجامدان وبەردەوامیکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە کارێکی مەزن و نایابی وەسف کرد کە لە کوردستان ئەنجام دراوە.
خزمەتگوزاری كەرتی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم:
-بەخۆڕاییکردنی پشکنینی تاقیگەیی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا و گومانلێکراوان لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکوومی)، هاوكات لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان بەڕێژەیەکی زۆر کەمکرایەوە.
-دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختی لە ئامێدی/ دھۆک ٤٣،٠٠٠،٠٠٠ دولار.
-لە ساڵێکدا زیاتر لە ٩١ھەزار بوتڵی خوێن وەرگیراوە و دراوە بە نەخۆش لە ھەرێمی کوردستان.
-نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکانی ڕزگاری لە هەولێر و ئازادی لە دهۆک و بانکی خوێن لە هەولێر بە گوژمەی (١،٣٩٣،٦٦١،٠٠٠) دینار.
-زیاتر لە ٤٨٠ھەزار پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ ژمارە ١٢٢ی کۆرۆنا کراوە و زیاتر لە ١٧ ھەزار گومانلێکراوی کۆرۆنا لە رێگای هێلی ١٢٢ دەستنیشان کراوە.

  • دابینکردنی پێداوسیتی تاقیگەیی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بە بڕی (٦١٧،٥٩٥،٠٠٠) دینار.
    -خەرجکردنی بڕی (٢٤،٨٩٠،١٦٢،١٠٠) دینار لەسەر بوودجەی تەرخانکراوی کۆڕۆنا و خەرجکردنی نزیکەی بڕی (٢٤،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) دینار لەسەر بودجەی تەرخانکراوی ئاسایی (کە مانگانە بڕی شەش ملیار دیناری مانگە هەبوو لە وەزارەت وە ٦٠٪-٧٠٪ ئەو بوودجەیە بۆ کۆرۆنا خەرج کراوە) بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بوارەکانی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوە و زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
    -کەرەنتینکردنی ئەوانەی کەوا لە ئێران و چین و هەندێ وڵاتی ئەورووپا دەگەڕانەوە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ لە ٧٠ هوتێلی تایبەتمەند کراو، (٢١،٨٧١) هاووڵاتی کەرەنتین کران.
    -چالاککردنی سیستەمی هێڵی گەرمی (١٢٢) و کردنەوەی بەشێکی تایبەت بە هێڵی گەرمی کۆرۆنا ئەوەش بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری هاووڵاتیان و ڕێنیشاندانیان. دابینکردنی ٢٥٦ هێڵی تەلەفۆنی بۆ ئەوەی هێلی گەرمی ١٢٢ بەردەوام کراوبێت و زیاتر لە ٤٨٠،٠٠٠ تەلەفۆن وەرگیراوە لە هاووڵاتیان.
    -داشبۆردی زانیاری لەسەر پەتای کۆڤید-١٩ لەهەرێمی کوردستان دانرا لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی.
    -ئامادەکردنی (١٨٦) تیمی وەڵامدانەوەی خێرا.
    -دانانی (Online Network) بە ناوی (Emergency Response Cell) لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و ستافی پەیوەندیدار بۆ بڵاوکردنەوەی داتا و زانیاری و هەواڵی نوێ لەگەڵ ڕێنمایی و پێشنیاری (WHO) کە ڕۆژانە دەگۆڕیت بەپێی باری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و لێکەوتەکانی.
    -(٤٠) شوێن لە نەخۆشخانەکان جیاکرانەوە و ئامادەکران بۆ وەرگرتنی حاڵەتی کۆڤید-١٩ . وە لەکاتی پێویست نەخۆشخانەکانی تریش تایبەت دەکران بەچارەسەری کۆڕۆنا جگەلە نەخۆشخانە و سەنتەرە پسپۆڕیەکانی چارەسەری شێرپەنجە، تالاسیمیا، گورچیلەی دەستکرد ونەخۆشخانەکانی دڵ.
    -ئامێرەکانی (RT-PCR) دابینکران لە کاتی ئێستادا ٢٦ تاقیگە پشکینین لە کەرتی گشتی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان بۆ هاووڵاتیانی گومان لێکراو ئەنجام دەدەن. هەتا ئێستا (٣١٤٥٧٦٠) پشکنین ئەنجام دراوە کە لە ١٠.٦٪ پۆزێتف درەچووە.
    -(١٥٩) ئامێری هەناسەی دەستکرد تایبەت بە پێشکێشکردنێ خزمەتی پزیشکی بۆ نەخۆشیەکانی کوڤێد-لە ئێستا لەکارن وە (٧٢) پلان کراون بو ئەم مەبەستە وە زیاتر لە (٨٥) ڤنتیلەیتەری نوێ و مۆدێرن کڕاون.
    -دابین کردنی ئامرازەکانی خۆپاراێزی (PPE) بۆ ستافی نەخۆشخانەکان بەتایبەتی ئەو نەخۆشخانانەی کەوا بەرکەوتەی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ نەخۆشی گومان لێکراو و ڕاهێنانی تەواو لەسەر خۆپارێزی لە پەتای کۆڤید١٩.
  • رۆژانە زیاتر لە دەهەزار تێست بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی کۆرۆنا ئەنجام دەدرێت.
    -زیاتر لە ٣٤٠٠ بوتڵی پلازما وەرگیراوە بۆ پێدانی بە تووشبووانی کۆڕۆنا وە لەنێوان پارێزگاکان و ئالوگورکراوە ( ٢٠٠٠ ھەولێر، ٩٤٦ سلێمانی، ٢٥٠ دھۆك، ٢٥٠ گەرمیان). هەر بووتڵێکی پلازما بڕی زیاتر لە 400 هەزر دینار خەرجی پێوستە.
    -دەرچواندی زیاتر لە (580) نووسراو و فەرمان و گشتاندن و بەیان و ڕاگەیاندراو کە تایبەتن بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19
    -کرانەوەی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆلی دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشکی KMCA بۆ ئاسانکاری هێنان و بردنی دەرمان و پێداویست و ئامێری پزیشکی.
    -دامەزراندنی تیمی بەڕێوەبردنی ڕووداو لەگەڵ سەنتەری كاركردنی حاڵەتی كتوپڕ بۆ مەبەستی پلاندانان، جێبەجێكردن و چاودێریكردنی چالاكییەكان لەسەر ئاستی هەرێم، كار ئاسانیكردن لە پەیوەندیكردن و هەماهەنگیکردن لە نێو وەزارەتی تەندروستی، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، هاوكارەكانی تر وبەخشەرەكان بۆ هاوكاریكردن لە دابینكردنی سەرچاوەی جۆربەجۆر.
    دەرچوواندنی ڕێنمایی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ :
    -کۆمەڵگا.
    -دامو دەزگا تەندروستیەکان.
    -خاڵە سنووری و فڕۆکەخانەکان.
    -قوتاپخانە و زانکۆکان و دوابەدوا بۆ تاقیکردنەوەکان.
    -مامۆستا ئایینیەکان و مزگەوتەکان.
    -پلانی خۆپارێزی لە نەخۆش ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کەمپی ئاوارەکان.
    -ڕێنمایی خۆپارێزی لە نەخۆش ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوینی کاردا.
    -ڕێنمایی خۆپارێزی لە نەخۆش ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دامودەزگا حکوومیەکان بۆ فەرمانبەران.
    -ڕێنمایی خۆپارێزی لە نەخۆش ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ کارگەکان.
    -بڵاوكردنەوەی پێوەری تایبەت بۆ پێناسەكردنی حاڵەتەكان، ناسینەوەیان و چاودێری كردنیان بە گوێرەی پێوەرەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە لەگەڵ بەكارهێنانی پێوەری تایبەت بە پشكنین و گەڕانی چالاك و كارا بۆ تۆماركردنی كۆڤید 19 لە هەموو ئاست و شوێنەكاندا (چوار جار نوێ کراوە).
    -بڕیاری خۆکەرەنتینکردن لە ماڵەوە بۆ بەرکەوتەی تووشبووەکان و گەشتیارەکان لەگەڵ دانانی ڕێنماییەکانی کەرەنتینکردن لە ماڵەوە.
    -بڕیاری جیاکردنەوەی ماڵی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە نیشانەیان نییە یان نیشانەیان سووکە لەگەڵ دانانی ڕێنماییەکانی جیاکردنەوە لە ماڵەوە.
    -ڕێنمایی بۆ گەشتکردن لە ڕۆشنایی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و گەشتە ئاسمانیەکان بەدەم گەشتیاراندا.
    -ڕێنمایی بۆ دەروازە سنووریەکان سەبارەت بە هاتن و چوون لە دەروازە سنووریەکان.
    -پڕۆتۆکۆلی چارەسەری بۆ نەخۆشی کۆرۆنای بۆ سەنتەرەکانی چارەسەری کۆرۆنا.
    o-ڕێکاری پێوێست لە کاتی هەبوونی حاڵەتی پۆزەتیفی نەخۆش ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
    -پەسەندكردن و بڵاوكردنەوەی پێوەری پێویست بۆ پێوەری كرداری لە كاتی كۆكردنەوەی نموونە، بەڕێوەبردن، گواستنەوەی نمونەی وەرگیراو بۆ كۆڤید 19 بۆ دڵنیابوونەوەی لە ناسینەوەی تەواوەتی.
    -ڕێنمایی بۆ بەکارهێنانی ماسک و دەستکێش بەشێوەیەکی ڕێك وپێك.
    -دڵنیابوونەوە لە تۆماركردنی حاڵەتە چەسپێنراوەکان و گومانلێکراوەکان بە بەردەوامی وە کۆکردنەوەی ئەو زانیاریانە لە هەر حەفت ئیدارە سەربەخۆکان بە شێوەیەکی ڕۆژانە و بە پێی كاتێكی دیاریكراو و ڕێکخستن و یەکخستنیان و ڕاگەیاندیان بۆ هاووڵاتیان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ڕۆژانە کە لە لایەن بەڕێز وەزیر تەندروستی ڕادەگەیێنرێت زیاتر لە (580) ڕاگەیاندن تاوەکو ئێستا بڵاو کرایتەوە سەبارەت بەو زانیاریانە وە بەردەوامە).
    چەندین تیم پێک هێندران لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکان بۆ ئەم مەبەستە کە بریتین لە:
    -تیمەکانی تەندروستی لە خاڵەکانی پشکنین و خاڵە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان (٦٣)
    -تیمەکانی تەندروستی لە شوێنەكانی کەرەنتین کردن (٨٥)
    -ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و ئامادەکاری و سەردان و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکو دانانی پرۆسەی کرداری پێوەری (Standard Operations Procedures) بۆ فرۆکەخانەکان
    -راگەیاندنی کەمپینێکی سەرتاسەری بە هاوکاری فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە رۆشنبیری تەندروستی بۆ هاوڵاتییان، کە لەرێی ئەم فەرمانگەوە، هەموو ئەو پەیام و رێنماییایە تەندروستییانەی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسندکراو بوون، بڵاو دەکرێنەوە بەشێوازی جیاجیا گرافیکی لە پەیج و میدیای هەموو وەزارەت و فەرمانگە حکوومییەکان و بەمەش زۆرترین پەیام گەیشتە هاووڵاتییان لە چەندین شار و پارێزگای جیاجیاو تائێستاش بەردەوامە.
    -کۆبوونەوە لەگەڵ دەزگا میدیاییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەم کاتەدا لەگەڵ ئەو هەواڵ و پێشهاتانەی دێنە پێش. دەستپێکردنی بڵاوکردنەوەی پەیامە خۆپارێزی و تەندروستییەکان لە رێگەی تۆڕەکانی پەیوەندیکردنەوە.
    -دروستکردنی تیڤی سپۆت و رادیۆ سپۆت و بڵاوکردنەوەیان لە راگەیاند و میدیا جیاوازەکان و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.
    -ئامادەکردن و پێداچوونەوە بە تەواوی ئەو پەیامانەی کە لەلایەن فەرمانگەوە ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی دوور بێت لە هەر ناڕوونییەک یان هەڵەیەکی زانستی.
    o ئامادەکردنی رێنمایی تایبەت و ورد سەبارەت بە چەند پیشەیەکی جیاواز وەکو شوفێری تەکسی و سەرتاشخانە و دیلیڤەری و… هتد، بەردەوامە.
    -پەرەپێدانی توانای كارمەندانی تەندروستی لە بواری خۆپارێزی و چارەسەری کە کۆی ٢٩٣٧ کارمەندی تەندروستی ڕاهێنراون لە ١٣٠ خولی ڕاهێناندا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. هەروەها ڕاهێنانێک بۆ ٢٥ ڕاهێنەران (TOT) لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە کرا لەم بوارەدا.