سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ملازم خدر دەکات

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی فەریق نەعمان عەلوان سوهێل تەمیمی ناسراو بە ملازم خدر، دەکات.

لە پەیامەکەدا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی داوە، ملازم خدر كەسایەتی و خەباتگێڕێكی حزبی شیوعیی عێراقی و نزیك لە بارزانیی نەمر و دۆستی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان بوو كە ژیانی خۆی لە پێشمەرگایەتی و خەبات دژی دیكتاتۆریەت تەرخان كرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزنی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری ناودار فەریق (نعمان علوان سهیل التمیمي) ناسراو بە (ملازم خدر)ـمان پێ گەیشت. ملازم خدر كەسایەتی و خەباتگێڕێكی حزبی شیوعیی عێراقی و نزیك لە بارزانیی نەمر و دۆستی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان بوو كە ژیانی خۆی لە پێشمەرگایەتی و خەبات دژی دیكتاتۆریەت تەرخان كرد.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو ملازم خدر و هەروەها هاوڕێیانی لە حزبی شیوعیی عێراقی و تەواوی خەباتگێڕانی عێراق و كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

1ی ئابی 2024

ھەواڵی زیاتر