جێگری پارێزگاری قه‌زووین ڕایگەیاند، هه‌ولێر پێگه‌یه‌كی گرنگه بۆ ئاڵوگۆڕیی بازرگانی له نێوان شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری.
پێنجشه‌ممه 1ـی ئابی 2024، پارێزگای هەولێر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێمن قادر، پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت، به ئاماده‌بوونی مه‌سعوود كاڕه‌ش، جیێگری پارێزگار، پێشوازییان له شاندێكی پارێزگای قه‌زوینی كۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، كه پێكهاتبوون له عه‌لی ڕه‌حمانی، جێگری پارێزگاری قه‌زوین و عه‌باس ئه‌سكه‌نده‌ری، جێگری كونسوڵی گشتیی ئێران له هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری.
له دیداره‌كه‌دا، هێمن قادر، ئاماژه به قووڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لانی ئێران له ڕووی فەرهەنگی و ئاینی و سیاسییه‌وه كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر بره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه.
لای خۆیەوە، جێگری پارێزگاری قه‌زوین، ئاماژه‌ی به گرنگیی پێگه‌ی ئابووری و بازرگانیی شاری هه‌ولێری كرد و ڕایگه‌یاند “هه‌ولێر پێگه‌یه‌كی گرنگه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری”.
هەروەها ئاماده‌یی خۆشی نیشان دا، بۆ بره‌ودان به ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و قه‌زوین له ڕووی ئابووری و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و ته‌ندروستییەوە.
پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت ده‌ستخۆشیی له كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی پارێزگاكه له شاری هه‌ولێر كرد، كه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی تێدا نیشان‌دران و به هه‌نگاوێكی گرنگی وه‌سف كرد له ئاڵوگۆڕی كاڵاكان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ژووری بازرگانی و پیاوانی كاری نێوان هه‌ولێر و قه‌زوین.