سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

جەمال دیلان: هەڵبژاردن جوانترین پڕۆسەی دیموکراسیە هاونیشتمانیان بە ئازادی ڕای خۆیان بدەن

هونەرمەند “جەمال دیلان” نایشارێتەوە، ئەوانەی سەقامگیرییان بۆ ئەو هەرێمە دەستەبەرکردووە و ئاوەدانیان گەیاندووەتە دوورترین سنووری کوردستان، ئێستا هەقە کە پشتیوانی لە لیستەکەیان بکرێت، تا بتوانن لەم هەڵبژاردنە داکۆکیکارێکی سەرسەختی ئەو میللەتە بن لە بەغدا.
گوتیشی: “هاونیشتمانیان کوردستان ئەمڕۆ دەتوانن بە ئازادی دەنگ بەو کاندیدانە بدەن، کە ڕابردووی حزبەکەیان پڕە لە سەروەریی و خەبات و تێکۆشان لە پێناو یەکڕیزی کورد و بەدیهێنانی مافە دەستوورییەکانی کورد و پرسی مادەی ١٤٠ و داننان بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک سوپایەکی نیشتمانی لە چوارچێوەی عێراقی نوێ و کۆتایی هێنان بە ناکۆکیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕەوانەکردنی بوودجە و قووتی خەڵکی کوردستان و بەردەوامی خزمەتگوزاریی لە گشت شار و شارۆچکەکاندا.

شیڤان شێرزاد – هەولێر