له‌ هه‌ولێر گه‌له‌رییه‌ک بۆ محه‌مه‌د عارف كرایه‌وه‌

گەلەریی (محه‌مه‌د عارف) لە کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین خالێكیوه‌رچه‌رخانی هونه‌ری شیوه‌كاریه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

له‌ ڕۆژی ٢٠٢١/٩/٢٩ به‌ ئاماده‌بوونی (پ.د. جەوهەر فەتاح) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە یاوەری هاوژین و خانەوادەی کۆچکردوو (پ.د. محه‌مه‌د عارف)، فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەری گشتی هونەری هەولێر و لاوەند دزەیی بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ، مامۆستایان و قوتابیانی بەشی شێوەکاری، ڕۆشنبیران و هونەرمەندان، گەلەری (پ. د. محه‌مه‌د عارف) لە ناو بینای کۆلیژ کرایەوە.
گەلەریی محەمەد عارف، پرۆژەیەکی دره‌وشاوه‌ی هونەریی
كۆلیژی هونەرە جوانەکانی هەولێر و شاری هه‌ولێره‌ به‌ گشتی
ئەم گەلەریە تایبەت دەبێت بە نمایشی بەردەوامی کار و بەرهەمی قوتابیانی هەموو قۆناغ و لقە جیاوازەکانی بەشی شێوەکاری، دەبێتە شوێنێک تاوه‌كو بتوانرێت میوانانی کۆلیژو بیانی ئاشنا بكات بە بەرهەمی قوتابیانی بەشەکەو، توانای هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی كورد.
له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له‌ریه‌دا ڕاگری كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان و، مامۆستایان و سه‌رۆكایه‌تی به‌شی شێوه‌كاری ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه‌و، توانیویانه‌ بیرۆكه‌ی ئه‌و گه‌وله‌ریه‌ بكه‌نه‌ راستی.
یه‌كیك له‌ گرفته‌كانی هونه‌ری شیوه‌كاری كوردی كه‌مبوونی گه‌له‌ریه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ گه‌شتیاران و میوانانی بیانی ناتوانن وه‌ك پێویست ئاشنا ببن به‌ ئاستی هونه‌ری كورد و كه‌لتوری ڕه‌نگ و داتاشین و به‌شه‌كانی تری هونه‌ری شێوه‌كاری، كردنه‌وه‌ی گه‌له‌ری (محه‌مه‌د عارف) له‌ هه‌ولێر و له‌ناو ده‌زگایه‌كی زانستی و هونه‌ری ئه‌كادیمی وه‌ك زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین گرنگی خۆی بۆ مێژوو داهاتووی پێگه‌ی هونه‌ری كوردی ده‌بێت.
(پ.د.محه‌مه‌دعارف) خاوه‌نی پیگه‌یه‌كی هونه‌ری جیهانی و، خزمه‌تێكی زۆری به‌ هونه‌ری كوردی كردووه‌ و، له‌ مێژووی كولتووری كوردیدا ناوی دره‌وشاوه‌یه‌، هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له‌ كردنه‌وه‌ی كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر ڕۆڵیكی به‌رچاوی هه‌بوه‌و، توانیویه‌تی خزمه‌تێكی بێوێنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگا ئه‌كادیمیه‌ هونه‌ریه‌ی كورد بكات.

سەرکەوت بورهان