هۆشداریی دەدرێت عێراق ببێتە ناوەندێکی وەبەرهێنانی ماددە هۆشبەرەکان

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری دا لەوەی عێراق و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەیەکی نزیکدا ببنە شوێنێک بۆ وەبەرهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا قەبارەی مەترسیی ماددە هۆشبەرەکانی لە وڵاتی عێراق نیشانداوە و ڕایگەیاندووە : زیادبوونی ڕێژەی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەنێو عێراق مەترسیدارە و ئاماژەی بەوەش کردووە،لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە، هەوڵی بەرهەمهێنانی ئەو ماددانە دەدرێت.
هەر لە ڕاپۆرتەکەد نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک ڕاسپاردەیان خستووەتە ڕوو، لەوانە؛جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان عێراق و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی کەنداودایە. هاوکات، داوای دامەزراندنی ناوەندێکی هەرێمیی کردووە کە پسپۆڕانی بواری جێبەجێکردنی یاسا و ئاسایش کۆ بکاتەوە.
دەشڵێن:لە نێو گەنجاندا زیاتر ئەو ماددانە بەکار دەهێندرێن و یەکێک لە هۆیەکانی دیارەکانی بەکارهێنانیشی، بێکارییە”.
ئەم مەترسییە لەمێژە بەرۆکی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووە و ئامارەکانی دەستگیر کردن و دادگایی کردنی تۆمەتباران ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ مەترسییەکە و هەوڵەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەتباران.

ھەواڵی زیاتر