سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان به (به‌یان)ێك بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند.
لە ده‌قى (به‌یان)هكهدا هاتووە “پاڵپشت به حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (٧) و بڕگه‌ی (سێیه‌م)ى مادده‌ى (١٨) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتایی (خولی پایزه‌ى ساڵی سێیه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان)ی‌دا”.