سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا لە ھەولێر كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تەمموزی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر بەشداریی لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

ئەو مەراسیمە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر ساز درابوو و ژمارەیەکی بەرچاوی لە میوان ئامادەی بوون.

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانیی فەڕەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

ھەواڵی زیاتر