وەزارەتی خوێندنی باڵا: سبەی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی قوتابییان لەنێوان زانکۆکان دەست پێ دەکات

.

لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی قوتابییان لەنێوان زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەست پێ دەکات و پرۆسەکە لە ڕێکەوتی (15ـی تەمموز تا 31ـی ئابی 2024) بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا قوتابییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: ئەو قوتابییانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام بدەن، كلیك لەسەر ئەم لینکە فێرکاریەى خوارەوە بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەر قوتابییەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لەڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

تێبێنی:

1- قوتابى لە ناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەى کورتەنامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتىی زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک.

2- ئەگەر قوتابی (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چوونە ناو سیستمى گواستنەوە و دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجام دەدات.

3- بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابىیەک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.

4- پێویستە لەو ماوەى دیارى کراودا قوتابییان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.

بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى

ناکرێت.

بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن

ھەواڵی زیاتر