پرۆژەکانی پەلەوەر لە کابینەی نۆیەمدا دوو هێندە زیادیان کردووە

پڕۆژەکانی بەخێوکردنی پەلەوە و ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبن و ژمارەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ نزیکەی دووهێندە زیاد بووە،

بەشێک لە بەرهەم هەناردەی دەرەوە دەکرێت.

پێشکەوتنی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کورستان بەردەوامە، لەناو کەرتی کشتوکاڵدا گرنگیدان بە کەرتی بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەر زیاتر بووە، بەو هۆیەوە لەسەردەمی کابینەی نۆیەمدا ژمارەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ نزیکەی دووهێندە بەرزبوونەتەوە، زیادبوونی پڕۆژەکان و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ وایکردووە بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەناردەی وڵاتان بکرێت و وردە وردە هەرێمی کوردستان هەنگاو بۆ ئەوە بنێت لە هەرێمێکی بەکاربەرەوە ببێتە بەرهەمهێن و هەناردەکەر.

ئێستا لە بەشێکی زۆر لە بەرهەمی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان گەشتووەتە قۆناغی خۆ بژێوی و هەندێکی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت،  لە کەرتی پەلەوەر جگە لە کردنەوەی پڕۆژەی نوێ بەو پشتگیرییە کابینەی نۆیەم وایکردووە بەرھەمی پەلەوەر بگاتە خۆبژێوی و تەنانەت ھەناردەی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانیش دەکرێت

سامی ئەسعەد ، خاوەنی پڕۆژەی پەلەوەری بۆ کوردستان24 ئاماژە بەوە دەکات، لە کەرتی ئاژەڵ داریش لە ڕابردوودا نەتوانراوە ھیچ پڕۆژەیەک بۆ دابینکردنی بەرھەمەکانی شیر و ئاژەڵ بکرێتەوە، لە کابینەی نۆیەم چەندین پڕۆژەی ئاژەڵداری بۆ دروستکردنی بەرھەمە کانی ئاژەڵ کرانەوە.

عەبدولعەزیز شێروانی، بەڕێوبەگشتی کۆمپانیای زۆمیش دەڵێت: پێش دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، ھەزار و 510 پڕۆژەی پەلەوەری ھەبوون، ئێستا ژمارەی ئەو پڕۆژانە بۆ ھەزار و 908 پڕۆژە بەرز بووەتەوە و توانای بەرھەمھێنان ساڵانە لە 135 ھەزار تۆنەوە بۆ 265 ھەزار تۆن زیادیکردووە، لە کاتێکدا ھەرێمی کوردستان پێویستی بە 147 ھەزار تۆنە، بە ھەمان شێوەش بڕی بەرھەمی زیادە ڕەوانەی ناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەکرێت.

لە بابەتی پڕۆژەکانی مانگای شیردەریشدا، پێش کابینەی نۆیەم لە ھەرێمی کوردستان 73 پڕۆژەی مانگای شیردەر ھەبووە، ئێستا ژمارەی پڕۆژەکان بۆ 88 پڕۆژە بەرز بووەتەوە، هاوکات توانای بەرھەمھێنانیش 78% زیادی کردووە، پێشتر توانای بەرھەمھێنانی ئەو پڕۆژانەی کە ھەبوون، تەنیا 8 ھەزار سەر بوو، ئێستا وزەی بەرھەمھێنان بۆ 14 ھەزار سەر بەرزبووەتەوە

ھەواڵی زیاتر