له ئێران تای خوێنبه‌ربوون به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بڵاوبووه‌ته‌وه و زیاتر له40 شاری گرتووه‌ته‌وه.
شه‌هنام عه‌رشی به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێرانه رایگه‌یاند، تا ئێستا 149 تووشبووی تای خوێنبه‌ربوون له 40 شار تۆمار كراون، كه به‌ربڵاوی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه نیشان ده‌دات و پێده‌چێت خه‌ڵكێكی زۆر زیاتر تووشبوو و هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه بن.
به گوته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێرانیش به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوون 10 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئاشكراشی كرد، نه‌خۆشییه‌كه زیاتر له گه‌شتیارانی ئه‌فغانستان، پاكستان و ئیماراته‌وه بۆ هاووڵاتییانی ئێران گوازراونه‌ته‌وه.
به گوته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ساڵانه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كانی عاشورا، ده‌یان هه‌زار كه‌سی وڵاتانی جیاواز به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه و به گوته‌ی پسپۆڕانیش، ئه‌مه ده‌كرێت ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی ده‌یان جۆر نه‌خۆشی.