مەسرور بارزانی: هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ ترەمپ دەخوازم

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سەرکۆنەی هەوڵی کوژرانی دۆناڵد ترەمپ دەکات و نووسیویەتی “بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم”.

هەروەها ڕایگەیاندووە، هاوخەمم لەگەڵ قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە و هاوپشتیی خۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەردەبڕین .

بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرقاڵی وتاردان بۆ هەوادارانی، لە شاری بەتڵەری ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمەریکا تەقە لە دۆناڵد ترەمپ کرا و گولـلەیەک بەر گوێی کەوتووە و بەسووکی بریندا ربووە.

دوابەدوای تەقەکە، لێکۆڵینەوە لە هەوڵی تیرۆرکردنەکەی ترەمپ دەستی پێ کردووە و سەرچاوە ئەمنییەکانیش دەڵێن، “لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریان خستووە کە تەقەکەرەکە لە دەرەوەی شوێنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ بووە. لە ئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە، بەڵام هەندێک لە سەرچاوەی دیکە دەڵین، ئەوەی کوژراوە تەقەکەرەکە بووە”.

هاوکات کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای تەقەکردن لە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە شاری باتلەر لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بەپەلە پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپەوە کردووە و لە دۆخی تەندروستیی پرسیوە.

ھەواڵی زیاتر