فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، باسی لە گرنگی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ بەغدا و ڕایگەیاند؛ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا زۆر گرنگ بوو، هاوکات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆیی عێراق به گشتی هه‌بوو.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، باسی لە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ بەغدا و دەڵێت؛ سه‌رۆك بارزانی یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، بۆیه ئه‌و سه‌ردانه‌ی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیش هه‌بوو.
وەزیری دەرەوەی عێراق، ئاماژەی بەوەش کردووە، شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق سەردانی واشنتن دەکات بۆ ئەوەی درێژە بە گفتوگۆ سەربازییاکانی نێوان هەردوو وڵات بدرێت. هاوکات جەختی لە ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان و بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کردەوە.
ئەوەشی خستەڕوو؛ لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە ئەمەریکا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ هەبوون، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ژمارەیەک لە وڵاتان کۆ بووینەوە، هەروەها لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی و بەرپرسانی گەنجینەی ئەمەریکاش کۆ بووینەوە.
دەشڵێت؛ لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان پەیوەندییەکانی عێراقمان لەگەڵ ئەو وڵاتانە تاوتوێ کرد، هەروەها گفتوگۆ لەسەر پرسە هەنوکەییەکان کرا بە تایبەت لەسەر دۆخی غەززە. کۆبوونەوەکانمان ئەرێنی بوون بە تایبەتی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتان.
سەرۆک مەسعود بارزانی، بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان ڕۆژی ٣ی تەمموز گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد تەمیم و فوئاد حوسێن، جێگرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازیی لێ کرا.