ئاماری سه‌ردانیكردنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا

دەستەی گەشتوگوزار ڕێژەی هاتنی گەشتیارانی بۆ هەرێمی کوردستان خستۆتەڕوو کە زیاتر لە 4 ملیار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و زۆرترین گەشتیاریش سەردانی هەولێریان کردووە.

دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ” لە تەواوی ساڵی 2021 زیاتر لە 4 ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار سەردانی شارەکانی هەرێمی کردستانیان کردووە و زۆرینەیان لە ناوچەکانی خوارووی عێراقەوە هاتوون.”

لە ڕاگەیانراوەکەدا ژمارەی گەشتیارانی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە و هەولێر لە پلەی یەکەمی سەردانی گەشتیاراندا هاتووە بەڕێژەی 48%، کە ملیۆنێک و 975 هەزار کەس سەردانی پایتەختییان کردووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو “پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە پلەی دووەمدان و ڕێژەی 34% گەشتیارانی هاتوو سەردانیان کردووە کە ژمارەیان ملیۆنێک و 375 هەزار گەشتیاربوون.”

دەستەی گەشتوگوزار هەروەها ئاماژەی بە ژمارەی گەشتیاران لە پارێزگای دهۆکیشدا کردووە کە لە ڕیزبەندی سێیەمدایە، بەڕێژەی %18 گەشتیاران سەردانیان کردووە کە  ژمارەیان 754 هەزار گەشتیارە.

ھەواڵی زیاتر