له‌ دوو ئۆپراسیۆندا پێنج تیرۆریستی داعش کوژران

لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بە هەماهەنگی سوپای هاوپەیمانان و سوپای عێراق، پێنج تیرۆریستی داعش کوژران.

سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری گوێڕ – مەخموور رایگەیاند، بە هاوکاری هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و سوپای عێراقی، لە دوو ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە بناری زنجیره‌ چیای قه‌ره‌چووخ، پێنج تیرۆریستی داعش کوژران.

ماوه‌یه‌كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان و سوپای عێراقی، خه‌ریكی راوه‌دوونانی داعشن، كه‌ ناوه‌ ناوه‌ هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر هێزه‌كان جیوازه‌كان و هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌.

ھەواڵی زیاتر