کیژان ئیبراهیم خەیات بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ كیژان ئیبراهیم خەیات، بڕیارە بەمنزیکانە نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی “مەستی خەیاڵ” لەچەناڵی یوتیوب بڵاوبکاتەوە.

كیژان ئیبراهیم خەیات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەشێک لە بەرهەمە نوێکەی بە ناوی “مەستی خەیاڵ” بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواوی بەرهەمە نوێکەی پێشکەشی بینەر و بیسەرەکانی دەکات.
كیژان ئیبراهیم کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانییه‌، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و( ژیانی) خووشکیشی لە بواری نوواندندا کار دەکات، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە و بڕیارە بەمزوانە نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “مەستی خەیاڵ” بڵاوبکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر