گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە لەگەڵ حكوومەتی فیدڕالی رێككەوتن كراوە و ئیدی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك دوا ناكەوێت.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دوایین زانیارییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان گوتی: پێش چەند ڕۆژێک شاندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە و كۆبوونەوەكەش بەشێوەیەكی گشتی زۆر ئەرێنی بووە.
گوتیشی: ئێستا لێکتێگەشتنێکی باش لەنێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕالی هەیە سەبارەت بە دهسپێكردنهوهی ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان بۆ بەندەری جیهان.
لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە، گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان گوتی: ڕێککەوتن لەنێوان حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ هەیە کە ئیدی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بە هیچ شێوەیەک دوا نەکەوێت.
جەختیشی كردەوە كە دوای جەژن ئەو مووچەی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە کە نەدراوە، دابەش دەکرێت.
پێشەوا هەورامانی راشیگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و هیچ بیانوویەکی بۆ حکوومەتی فیدراڵی نەهێشتووەتەوە کە بۆ لەمەودوا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێردرێت.
سەبارەت بە پڕۆژەی “هەژماری من”، گوتهبێژی حكوومهت ئاماژەی بەوە دا: پرۆژەی هەژماری من شکستی نەهێناوە و ئیرادەیەکەی بەهێز لە پشتییەتی، بەشێوەیەك كە ئهم مانگه پهنجا ههزار كهس مووچهكانیان له رێگهی ههژماری منهوه وهردهگرن.
هەروەها رایگەیاند: زیاتر له 100 ئامێری ئهی تی ئێم بۆ راكێشانی پاره دانراون، بەدڵنیاییەوە مانگی داهاتوو ژمارهی ئامێرهكان زیاتر دهبن، بەهەمانشێوەش ژمارەی فەرمانبەرانی بەشداربووی پرۆژەی (هەژماری من) دەبێتە دوو ئەوەندە.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە كە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت سوورە لەسەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان خاوەنی سیستەمێکی بەهێزی دارایی بێت