لە چوارچێوەى گرنگیدان بۆ بنیاتنان و دروستکردن و چاککردنەوەى ڕێگاو بانەکان و هەنگاونان بە ئاراستەی گەیاندنى خزمەتگوزاریى پێویست و دەستى ئاوەدانى لە نێوان شار و دەرەوەى شار، و لە پێناو باشترکردنى هاتووچۆى شوفێران و هاوڵاتییان، لەلایەن تیمەکانى سەرۆکایەتى شارەوان، دەستکرا بە قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی چەند شەقامێک لە گەڕەکەکانی (شۆڕش، هەولێری نوێ، هەڤاڵان، شەقامی 100، گەڕەکی شادی)ى شارى هەولێر.