بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند كە لە سبەینێوە مامەڵەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری دەوەستێت.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: بەشی مۆڵەتی شوفێری لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە رێکەوتی 12 و 13ی حوزەیران دەچێتە قۆناغی ئەپدەیتکردنی سیستەم و هیچ مامەڵەیەک رایی ناکرێت.
راشیگەیاند: تکایە ئاگاداری هاوڕێ و نزیکەکانتان بکەن کە سەردانمان نەکەن تا دوای جەژنی قوربان.
جەختیشی كردەوە كە ئەو پرۆسەیە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانە و پێویستن