ئەمڕۆ دووشەممە، 10-6-2024، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و کەنعان خەیلانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگا و ژمارەیەکی بەرچاوی بەڕێوەبەرانی گشتیی و هونەرمەندان و هونەر دۆستان و ئەدیب و ڕۆشنبیران ،
مەراسیمی رێزلێنان بۆ مامۆستا و هونەرمەند و پێشمەرگە مەجید خۆشناو لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی بە بزاڤ و ڕۆشنبیری و هونەریی و پەروەردە کردووە، لە بەرێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا ژیان و بەرخوودان وکارە هونەرییەکانی هونەرمەند خرایەڕوو، وێڕای تیشکخستنە سەر لایەنەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی و مامۆستایەتی هونەرمەند مەجید خۆشناو.
دواجار هونەرمەند لەلایەن پارێزگاری هەولێر خەڵاتی ڕێزلێنانەکەی پێشکەشکرا.