مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ڤەنزوێلا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 10-06-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەرتورۆ ئانیبال ڕامیرێز، باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق کرد.

باڵیۆزی کۆماری ڤەنزوێلا سڵاو و ڕێزی نیکۆلاس مادورۆی سەرۆککۆماری ڤەنزوێلای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وزە و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڤەنزوێلا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

ھەواڵی زیاتر