بەرگری شارستانی ھەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، بەرگری شارستانی پارێزگای ھەولێر بڵاویكرده‌وه‌، بەھۆی زۆرى باران بارينى ئەمساڵ و بەرزبوونەوەى رێژەی ئاوی بەست و جەم و بەنداوەكان به باشمان زانى جەند ڕێنماییەك  بڵاو بكەینەوە تاكوو هاووڵاتيیان توشى هيچ مەتڕسییەكی گيانى و ماڵی نەبنەوه:
‎1- نابێت به هيچ شێوەیەك پوش و پەڵاش پێش مال ياخود له دەشت و دەر و له گورستان و باخ و بيستانەكان ئاگری تێ بەر بدەن، چونكه ئەبێتە ھۆی رووداوى گەورەی ئاگر و زيان به دەورووبەر ئەگەینێت. 
‎2- نابێت له كاتى گەشت و سەيران ئاگر له دەشت و چيا و شوێنی گشتی بكرێتەوه كه قەبارەى ئاگرە گەوره بێت يان پاشماوەى ئاگر بەجێ بھێلین، چونكه بەھۆی باوە ئەو ئاگرە بلاو ئەبێتەوە. 
‎3- فرێنەدانی جگەره و بەجێ نەھێشتنی پاشماوەی  خەلوزى نێرگەل.
‎4- بەكارنەھێنانی يارى ئاگرین له كاتى سەيران به تايبەتى لە لایەن منداڵان.
‎5-نيشان دانان و تەقه كردن به چەكى ئاگرین به تايبەت له دەشت و پێ دەشتەكان.
6- فرێ نەدانى بتڵی شوشه و دەبەى ئەو پاشماوه ياخود ماده سوتێنەرەكان وه گاز و بەنزين و نەوت و ئەو ماده جەلییانەی بۆ گەشانەوەى خەلوز (رەژوو) به كاردێ.
‎7- شوفێری دەراسه نابێت له ناو دەغل و پاوان، دەراسەكەی چاك بكات يان لەحيم و كۆسەرە بەكار بھێنێت ياخود ئاگر بكاتەوە به مەبەستى نان و خوارد دروست كردن.
‎8- نابێت ئەوانەی ئەچنە نێزیك چەمو  روبار و بەست و بەنداوەكان مەلە بكەن يان ڕێگا به مناڵەكانيان بدەن مەله بكەن.
‎9- ئاگاداری ئەو مناڵانە بن كه خاوەن پێداویستی تايبەتن يان داونن يان نەخۆشی ئۆتیزمیان هەیە نێزیك نەكەونەوه له ئاوی جەم و ڕووبارەكان.
‎10- گەشتيارى بيانى و خوارووی عێراق ئەبێت ئاگاداری ئەو شوينانە بن كه گەشتى بۆ ئەكەن يان سەردانى ئەكەن تاكو توشى ھەڵدێران و خنكان نەبن، چونكه ئاوی كوردستان سارده هەر چەنده مەلەوانيش بن بەھۆی ساردى ئاویەكان ئەبێتە ھۆی گڕژ بوونی دەمار و خنكانيان لەو ئاوانە.

ھەواڵی زیاتر