ناسر نەجمەدین لە ترسی تیرۆرکردنی کوردستانی جێهێشت

ناسر نەجمەدین فەیزوللە پێشمەرگەیە لە هێزەکانی ٧٠ی سەر بەیەکیەتی نیشتیمانی کوردستان سەر بە لیوای ٧،٣ لیوو ئەیوب گەرەیە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هێزێکی دەمامکداری نەناسراو هەڵیان کوتایە سەر ماڵەیەکەی و بە مەبەستی رفاندن و تیرۆرکردنی بەڵام لە ئەنجامی ئەو هەوڵە لەو کاتەدا ئەو پێشمەرگەیە لە ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانی دەبێت و ناکەوێتە بەردەستیان، بە گوتەی یەکێک لە هاوڕێکانی کە نەیویست ناوەکەی بنوسین و ئاشکرای بکەین لەبەر تیرۆرکردنی وتی: ناسر تا بڵێ کوڕێکی باش و هێمن بوو بەڵام زۆر دژی گەندەڵی بوو دژی هەموو ئەو ناعەدالیەتیە بوو کە دەکرا لە کوردستان و بە تایبەتی لەو شوێنەی کە دەوامی تێدا دەکرد دژی دەوەستایەوە هەر ئەوەش وای کرد هەوڵی تیرۆرکردنی بدرێت.

یەکێک لە خزمە زۆر نزیکەکانی ئەوەی ئاشکرا کرد بۆمان وتی: ناسر هەموو شتێکی باس دەکرد لای من و دوو جار ناسریان رفاندووە و سەریان سفر کردووە ویستویانە تیرۆری بکەن بەلام بە مەرج ئازادیان کردووە پێیان وتووە یەک جاری تر هەوڵی ئەوە بدەی باسی گەندەڵی و ئەو بابەتانە بکەیت ئەوا سەرت لە لاشەت جودا دەکەینەوە ناسریش لە ترسی تیرۆرکردنی بەو مەرجانەی وان رازی بووە، چونکە ناسر چەندین جار بە چاوەکانی خۆی بینیویەتی کە چۆن بە ئەمری لیوا ئەیوبە گەرە کەسە نزیکەکانی چەک و جبەخانەی هاوپەیمانانیان بردووەو لە بازاری رەش فرۆشتویانە ئەو چەکانەی بۆ پێشمەرگە دەهات بۆ شەرکردن دژی تیرۆرستانی داعش لەگەل دەیان سەیارەی عەسکەریش، ناسریش ئەمانەی پێ قبوڵ نەکراوەو ویستویەتی ئەمانە ئاشکرا بکات بەڵام بەر لەوەی ئاشکرای بکات ویستویانە تیرۆری بکەن.

ئەو خزمەی ئەوەشی پشتراست کردەوەو وتی: دوو ڕۆژ پێش ئەوەی هەوڵی تیرۆرکردنی بدەن بۆ بابەتی پلە بەرزکردنەوە ڕۆشتن بۆ لای پەرلەمانتار ئەبوبەکرد هەڵدنی و شکایەت لە لیوا ئەیوبە گەرە بکەن، چونکە چەند ساڵێک بوو پلەی ناسریان بەرزنەدەکردەوە و رەقیان لێ بوو لەگەڵ یەکێک لە هاورێ پێشمەرگەکانی ڕۆشتوون بۆ لای پەرلەمانتار ئەبوبەکر هەڵدنی کە ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەیە لە پەرلەمانی کوردستان، باسی هەموو ئەو دزی و گەندەڵیانەی بینیویانە بە درێژای چەند ساڵی پێشمەرگایەتی هەموویان بۆ ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرا کرد بوو کە چۆن کەسە نزیکەکانی لیوا ئەیوبە گەرە زۆرێک لە چەکە پێشکەوتووەکانی هاوپەیمانانیان لە بازاری رەش فرۆشتووە لەگەڵ بردنی دەیان سەیارەی عەسکەری.

لە کۆتایدا پەیوەندیمان بە ئەبوبەکر هەڵدنی کە ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەیە لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو دۆسیەیە کرد و ویستمان قسەمان بۆ بکات بەلام ئامادە نەبوو هیچ قسەیەک بکات و وتی دۆسیەکە زۆر گەورەیە و لە کاتی ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەیە تا تەواو دەبێت کە تەواو بوو ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین، ئەو پەرلەمانتارە وتی: بابەتەکە زۆر گەورەیە چونکە بابەتەکە فرۆشتنی چەک و جبەخانەی هاوپەیمانانە هەر ئەمەش وای کردووە هەوڵی تیرۆرکردنی ناسر بدرێت و کوردستانیش بەجێ بهێڵێت.

ئامادەکردنی: کەیوان سۆران

ھەواڵی زیاتر