بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییهكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بە بۆنەی(٤٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر وئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جارێكی دیکە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و هاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلەکەمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن.
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤