سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی نەهجی عێراقی کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولسادە ئەلفرێجی ئه‌ميندارى گشتیی هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بەتایبەتی دابینکردنی شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان کرایەوە‌.