سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوا وێستگەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.
له کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان و حكوومەتی فيدرال ئاڵوگۆڕ کرا.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنى مافه‌كانى خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق