سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ هادی عامری جەختمان لە دابینکردنی شايسته دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، لە بەغدا له‌گه‌ڵ هادى عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی ( نبني- بنیاتنان) هاوڕا بووین لەسەر مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە وەک عێراق بتوانن بانکی دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
هاوکات گوتیشی: جەختمان لە دابینکردنی شايسته دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان، کردەوە.