مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوەی بەغدا پرسی مووچە تێکەڵی پرسی سیاسی نەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەموو بەرپرسیارەتییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و ئەوەی دەمێنێتەوە پێویستە عێراقیش بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: هەفتەی داهاتوو لە بەغدا کۆبوونەوە دەکرێت لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا، هەرێمی کوردستان هەموو بەرپرسیارەتییەکانی خۆی  جێبەجێ کردووە و ئەوەی دەمێنێتەوە پێویستە عێراقیش بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

مەسرور بارزانی، گوتی: “ئەو کۆبوونەوانەی کە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراقمان کردووە هەمووی ئەرێنی بوون و ئینشائەڵڵا ئومێدبەخش دەبن و، هیوادارم بتوانین هەوڵی خۆش بە هاووڵاتییانمان ڕابگەیەنین”.

نابوراو سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی کە کۆبوونەوەمان کردووە هەموویان پشتیوانی خۆیان بۆ چارەکردنی کێشەکانی دەربڕیوە، هەروەها ئەو کێشانەشی کە ماوەن میکانیزمی باش دانراوە بۆ چارەکردنیان.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوەش کردەوە، هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوەی بەغدا پرسی مووچە تێکەڵ بە پرسی سیاسی نەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور”.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووە: “دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت

ھەواڵی زیاتر