مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 30ی5ی2024، لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور.
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا.
لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق ، گفتوگۆ لەبارەی پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت . هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.