ئاگادارییەک لە تەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیی رایگەیاند، سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی لە رۆژانی پشووی سەری ساڵدا، بەشێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوە دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیی هاووڵاتیانی ئەو سنوورە ئاگادار دەکاتەوە، لە رۆژانی پشووی سەری ساڵی نوێدا سەرجەم نەخۆشخانەکان بە شێوەی ئێشکگر کراوە دەبن ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە کلینیکەکانی راوێژکاری و کلینیکە میللیەکان جگە لە رۆژانی 25ـی کانوونی یەکەمی 2021 و 1 ـی کانوونی دووەمی 2021، لە کاتژمێر 2 ی پاش نیوەڕۆ تا 6 ی ئێوارە دەوامیان ئاسایی دەبێت، هەروەها ئەو هاووڵاتیانەی کە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەری مانگانەیان دەتوانن سەردانی کلینیکەکان بکەن.

تەندروستی سلێمانی جەختی کردەوە لەوەی، لەکاتی  بونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ژمارە 122 بکەن.

ھەواڵی زیاتر