كاوه مه‌حموود
ناكۆكی نێوان ده‌رئه‌نجام و ورده‌كارییه‌كانی خستنه‌ڕووی ڕه‌وشی سیاسی
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره (9628) له 16ی ئایاری 2024دا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتیری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێڕاق (یۆنامی)، خاتوو جنین بلاسخارت له ڕێگای ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه دووا به‌شداری خۆی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی عێڕاق پێش ته‌واوبوونی كاره‌كانی خۆی له عیڕاق، پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تای ئاخافتنه‌كانی له‌و دانیشتنه‌دا بلاسخارت هه‌وڵده‌دات وێنه‌یك سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی پێشكه‌ش بكات، كه له ماوه‌ی هه‌ژده مانگی ڕابووردوودا، عێڕاق هه‌ستانه‌وه و بوژانه‌وه‌یه‌ك به خۆوه ده‌بینێت.
ئه‌م وێنه‌یه، كه ماوه‌ی حوكمی سودانی ده‌گرێته‌وه وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكی گشتی سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕه‌وشی سیاسی عێڕاق ده‌خرێته‌ڕوو و، به‌راووردی بارودۆخی ئێستاش له‌گه‌ڵ بارودۆخی سه‌ره‌تای بوونی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێڕاق دوای ڕوخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆری و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی سیاسی، له ئاخافتنه‌كه‌ی بلاسخارت كراوه.
تێكڕای ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی بلاسخارت به گه‌شبینییه‌وه باسی ده‌كات، بریتییه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و زیادبوونی سه‌نگی عێڕاق له ناوچه‌كه و بوونی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجامدانی چاكسازی ئابووری ودارایی.
به‌ڵام كاتێك بلاسخارت به وردی باس له به‌شێك له ئاڵانگارییه سیاسییه‌كان ده‌كات، وێنه‌یه‌كی جیاواز و ناكۆك سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامی سه‌ره‌كی و گهشبینییهكهی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسی عێڕاق، ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و ئاڵانگاری و گرفت و كێشانه‌ی بلاسخارت باسی ده‌كات بریتیین له كارتێكردنی ناسه‌قامگیری ساڵانی ڕابووردوو و لاوازی و شلۆقی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه پێی وایه كارتێكردنی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستای عێڕاق هه‌یه. له‌و ئاخافتنهدا بلاسخارت پێی وایه حكومه‌ت ڕێگای له گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی یاسا و بوونی لایه‌نی چه‌كدار كه له ده‌ره‌وی یاسا كارده‌كه‌ن، ده‌گرێت، له كاتێكدا سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی توندوتیژی و چه‌ك له ده‌روه‌ی یاسادا هه‌یه، له چوارچێوه‌ی داموده‌زگاكان ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجام ده‌درێت.
بلاسخارت ئاماژه بۆ كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی ترسناك له ڕه‌وشی سیاسی عێڕاق ده‌كات، كه به كورتی بریتین له‌مانه:
ـ بوونی په‌راوێزخستن له ناوه‌ندی هه‌ندی پێكهاته‌ی دیاركراو كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی بارگرژی.
ـ قورخكردنی ده‌سه‌ڵات و سزادانی توێژێكی دیاركراو و، بوونی دیارده‌ی له سێداره‌دان به شێوه‌یكی فراوانی ئه‌وانه‌ی به یاسای دژایه‌تیكردنی تیرۆر حوكمدراون.
ـ به پێی ئاخافتنی بلاسخارت ده‌بێ كارێكی زۆر بۆ پاراستنی ماف و ئازادییه سه‌ره‌كییه‌كان بكرێت و، له بواری یاسادانانیشدا پێویسته عێڕاق به ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پابه‌ندبێت و ئازادی ڕاده‌ڕبڕین دابینبكات و، ئه‌م وته‌یه‌ش ئاماژه‌یه كه عێڕاق له‌م بواره‌دا كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه.
ـ ژنان چاوه‌ڕێی شوێنی شیاوی خۆیان له كایه و ناوه‌نده‌كانی بڕیاردهكهن و به‌پێی پێویست ئه‌م بابه‌ته ڕچاونهكراوه و، پێویسته به‌شدارییان له بازنه‌ی به‌شدارییان ڕووكه‌شی نه‌مێنێته‌وه.
ـ هه‌ر به پێی ئاخافتنی بلاسخارت پانتاییه‌كی مه‌ده‌نی كارا و پارێزراو ئه‌ركێكی هه‌نووكه‌یی و پێویسته كه جێبه‌جێنه‌كراوه.
بلاسخارت ئاماژه به سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات، به‌ڵام خودی خۆی باس له شكستی دانانی پارێزگا بۆ كه‌ركوك و دیالا ده‌كات و، ئاماژه بۆ كۆسپه‌كانی چه‌ندین دۆسێی سیاسی دیكه ده‌كات، كه دڵه‌ڕاوكێ بۆ ڕه‌وشی سیاسی درووست ده‌كات، له‌وانه شكستی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق دوای بڕیاری دادگای ئیتحادی سه‌باره‌ت به لابردنی حه‌لبوسی، جگه له زۆر بابه‌تی دیكه‌ی ده‌ستووری كه چاره‌سه‌رنه‌كراوه.
ـ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی شنگال و بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
ـ به‌رده‌وامبوونی كێشه‌ی ئۆردگای هۆڵ و یهكلانهبوونی كارهانی یونیتاید كه حكومه‌تی عێڕاق یارمه‌تی كاره‌كانی نه‌دا، به‌لام ئه‌م خاڵه له لایه‌ن بلاسخارته‌وه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رپرسیاری حكومه‌تی عێڕاقه‌وه هه‌یه به ڕوونی ناخرێته‌ڕوو.
هه‌رچه‌نده بلاسخارت به‌شێكی زۆری ورده‌كارییه نه‌رێنییه‌كانی ڕه‌وشی سیاسی به شێوه‌یكی نه‌رم ئاماژه‌ی پێده‌كات، به‌ڵام خاڵه نه‌رێنییه زه‌قه‌كان، كه پرسیار له‌سه‌ر بوون و نه‌بوونی به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی سیاسی عێڕاق درووست ده‌كات له‌وه زیاتره كه ئاماژه‌ی پێكراوه.
ئه‌وه‌ی له ئاخافتنه‌كه‌ی بلاسخارتدا نه‌هاتووه ئه‌مانه‌ن:
ـ تا ئێستا و دوای تێپه‌ربوونی نزیكه‌ی بیست ساڵ له‌سه‌ر بوونی ده‌ستوور، چه‌ندین مادده‌ی سه‌ره‌كی ده‌ستوور، كه به بناغه‌ی سیستمی سیاسییه و په‌یوه‌ندی به قانونی دادگای ئیتحادی و ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی و مادده‌ی 140 وه هه‌یه جێبه‌جێنه‌كراوه و، ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی به‌رچاوی بواری باسكردن له ده‌وڵه‌تی یاسا و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانه.
ـ به‌رده‌وامبوونی دیارده‌ی تیرۆركردنی خه‌ڵك، كه له‌م دوواییه‌دا كه‌سانی نێو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گرتۆته‌وه.
ـ به‌رده‌وامبوونی دیارده‌ی ده‌وڵه‌تی قوڵ، كه به ئاشكرا شوێنی حكومه‌تی فیعلی گرتۆته‌وه.
ـ زیادبوونی هه‌ژاری و دیارده‌ی بێكاری و كارتێكردنیان له‌سه‌ر ڕه‌وش و ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وه ده‌چێ به ئه‌ركی خۆی نه‌زانیت.
ـ بلاسخارت باسی كاری كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه بكات كه چالاكی ئه‌و گرۆپه چه‌كدارانه به شێوه‌یكی شه‌رعی و به‌به‌رچاوی حكومه‌ته‌وه ده‌كرێت و ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كدارانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتگیری دارایی ده‌كرێن.
ـ بلاسخارت ئاماژه به شاڵاوه‌كانی بۆردومانكردنی شوێنه ئابووری و مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن گرۆپه چه‌كداره‌كان عێڕاقه‌وه ناكات، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاسایشی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
ـ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی و سیاسی وڵاته دراوسێكان به‌تایبه‌تی ئێران و توركیا له‌لایه‌ن ئاخافتنهكی بلاسخارته‌وه ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه.
دوای خستنه‌ڕووی سه‌رجه‌م ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی، كه هه‌ندێكیان خودی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی پێكردووه و، ئه‌و ورده‌كاریانه‌ش كه لێره‌دا باسكرا و ئه‌و ئاماژه‌ی پێنه‌كردوه، ئایا ده‌كرێ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئاخافتنه بریتی بێت له بوونی عێڕاقێك كه هه‌ستان و بۆژانه‌وه به خۆیه‌وه ده‌بینێت؟!
كێشه‌ی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكاش له‌وه‌دایه، كه له ڕاپۆرته‌كانیاندا سه‌باره‌ت به ئیداره‌دانی سه‌رجه‌م سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی عێڕاق له علاوی وجه‌عفه‌ری و مالكی و عبادی و عادل عبدالمهدی و كازمی وسودانی بگره، باسیان له وه‌رچه‌رخانی ئه‌رێنی چلۆنایه‌تییان له ڕه‌وشی سیاسی كردوه، به‌و تێڕوانینه‌ی كه گوایه كار بۆ كۆنتڕۆڵكردن و ده‌سته‌مۆكردن و له خۆگرتنی ڕه‌وشی سیاسی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا واقیعی به‌رجه‌سته‌كراو پهێچهوانهی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات و كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن و به‌رده‌وام ئاسایش خه‌ڵك و ئازادییه‌كان له مه‌ترسیدایه.